لە بۆلیڤیا هەر کەسێک لە بەرامبەر وەرگرتنی ڤاکسین، خۆراک بەخۆڕایی وەردەگرێت

16-08-2021
رۆژین مەهدی
رۆژین مەهدی
A+ A-

رووداو- دیجیتاڵ

بەمەبەستی هاندانی خەڵک بۆ وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا، بەرپرسانی بۆلیڤیا بڕیاریانداوە هەر کەسێک بچێتە سەنتەرەکانی کوتان و ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرێت ژەمی خۆراکی بێبەرامبەری پێدەدات.


ئێستا لە وڵاتی بۆلیڤیا ڤاکسینی رووسی بۆ کوتانی خەڵک بەکاردەهێندرێت، بۆ هاندانی خەڵکی وڵاتەکەش بۆ وەرگرتنی ڤاکسین بەرپرسانی شاری ئێل ئالتۆ خۆراکی بێبەرامبەر بە خەڵک دەدەن.

هەر کەسێک لەو شارەی بۆلیڤیا ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرێت برنج و مەعکەرۆنی پێدەدرێت.

بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی بۆلیڤیا تا ئێستا تەنیا ٪28ی دانیشتووانی وڵاتەکە هەردوو قورچکی ڤاکسینیان وەرگرتووە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

منداڵێک ڤاکسینی بۆ دەکرێت.

تەندروستیی جیهانی یەکەم چارەسەری مەلاریای بۆ منداڵانی ساوا پەسند کرد

لە هەنگاوێکی گرنگی پزیشکیدا بۆ پاراستنی منداڵانی ساوا لە ناوچە تووشبووەکانی مەلاریا، رێکخراوی تەندروستیی جیهانی یەکەم دەرمانی تایبەت بە منداڵانی تازەلەدایکبوو و ساوا پەسند کرد.