بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی نانەکەلی: 6 مانگە عێراق دەرمانی هیمۆفیلیای نەناردووە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
بڕوا فەرهاد
A+ A-
رووداو - تەندروستی

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی نانەکەلی لە هەولێر رایدەگەیێنێت، بەشە دەرمانی شێرپەنجە کە لەلایەن عێراقەوە بۆ هەرێمی کوردستان دابیندەکرا،  کەمکراوەتەوە و ماوەی شەش مانگیشە دەرمانی هیمۆفیلیا (خوێنبەربوون)یان بۆ نەنێردراوە.
 
د. هەردی جەواد بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی نانەکەلی لە هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "بەشی دەرمانی شێرپەنجەی هەرێمی کوردستان کە لەلایەن عێراقەوە دەنێردرێت کەمکراوەتەوە، زۆربەی کات خوار 10%ی پێویستییەکانمان بۆ دەنێرن." گوتیشی، "ئەو بەشە دەرمانە کەمەی دەنێردرێت هەر باشە، بەڵام پێویستییەکانمان پڕ ناکاتەوە."
 
سەبارەت بە دەرمانی هیمۆفیلیا، د. هەردی جەواد ئاماژەی بەوەدا، "شەش مانگە عێراق دەرمانی هێمۆفێلیای نەناردووە، نزیکەی 300 نەخۆشی هێمۆفیلیا لە هەولێر هەن و دەرمانەکە نەماوە."
 
بە گوتەی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی نانەکەلی، دەرمانی (Hemlibra) کە بۆ نەخۆشانی هیمۆفیلیا بەکاردەهێنرێت و یەک ژەمی بە13 هەزار دۆلار (130 وەرەقەیە)، لەگەڵ دەرمانی (Factor 8) و (Factor 9) نەماون.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە