توێژینەوەیەک: دایک و باوکان نیگەران دەبن کاتێک منداڵەکانیان پەیوەندی هاوڕێیەتییان لاوازە

16-09-2024
ئیسماعیل خالس نادر
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

توێژینەوەیەکی زانکۆی مشیگن لە ئەمریکا دەریدەخات، زۆرێک لە دایک و باوکان نیگەرانن لەوەی منداڵەکانیان بەڕادەی پێویست بەنێوبانگ نین یاخود هاوڕێیەتی دروست ناکەن.
 
تویژینەوەکە ئاماژە بەوەدەکات، نزیکەی یەک لە هەر پێنج دایک و باوکێک دەڵێن منداڵەکانیان لە تەمەنی شەش بۆ 12 ساڵی هیچ هاوڕێیەکیان نییە، نەگونجان، جیاوازی بیرۆکە و دابونەریتی خێزانی بە هۆکار دەزانن.
 
سارا کلارک، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت، ''لاوازی پەیوەندی دروستکردن لە داهاتوودا کاردەکاتە سەر ئاستی زیرەکی و توانای منداڵەکان لە گەیشتن بە ئامانجەکانیان''. 
 
بەگوێرەی توێژینەوەکە، هاوڕێیەتی لە تەمەنی زوویی دەتوانێت رۆڵێکی بەرچاو بگێڕێت لە دەرووندروستی و گەشەکردنی هزری، هەروەها پەرە بە خۆشگوزەرانی سۆزداری و لێهاتوویی کۆمەڵایەتی دەدات. 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەرمانێک. وێنە: تەنیا بۆ روونکردنەوە دانراوە.

بۆ یەکەمجار توێژەرانی رووسی دەرمانێکی نوێی ئازاری بڕبڕەی پشت دروستدەکەن

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا دەرمانێکی تایبەت بە چارەسەرکردنی هەوکردنی بڕبڕەی پشت دۆزرایەوە و توێژەرانی رووسی دەڵێن، ئەوەی بەکاری دەهێنێت، ئازار و هەوکردنی بڕبڕەی پشتی کەم دەبێتەوە.