توێژینەوەیەک هۆشداری دەداتە خانمانی دووگیان؛ گەرماتان ببێت، منداڵتان دەبێتە ئۆتیزم

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

توێژینەوەیەکی نوێ لە ئەمریکا دەریدەخات، بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیی جەستە و تا لەماوەی دووگیانیدا ئەگەر کۆنتڕۆڵ نەکرێت، دەشێت ئەگەری وەچەخستنەوەی ئۆتیزم زیاد بکات.
 
توێژینەوەیەکی نوێی زانکۆی تولان لە ئەمریکا لەسەر 295 هەزار دایک و منداڵ کرا و دەرکەوت، ئەو دایکانەی شەوانە جەستەیان گەرم داهاتووە زۆرینەی ئەوانەبوون کە منداڵەکانیان ئۆتیزم دەرچوون.
 
توێژەران روونی دەکەنەوە، ئەو دایکانەی لە هەفتەکانی 1 تاوەکو 10ـی دووگیانیدا شەوانە جەستەیان گەرم داهاتووە یاخود ژووری جەویان گەرم بووە، ئەگەری وەچەخستنەوەی منداڵی ئۆتیزمیان زیاتر بووە لەو دایکانەی کە لە هەفتەکانی کۆتاییدا وا بوون.

دەیڤد لۆگڵیو، لە بەشی زانستە تەندروستییەکانی زانکۆکە و سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: کەشوهەوا گۆڕاوە و ئێستا پلەی گەرمیی زەوی بەرزتر بووەتەوە، ئەمەش دەشێت هۆکار بێت بۆ زیادبوونی ژمارەی منداڵانی ئۆتیزم.
 
رێگەکانی بە فێنکی مانەوە لە شەواندا بۆ خانمانی دووگیان
 
- ژووری خەو لە پلەی گەرمیی سارددا بهێڵدرێتەوە.
 
- بڕی پێویست ئاو و شلەمەنی بخورێتەوە.
 
- جلوبەرگی خەو لەبەر بکرێت کە مادەی لۆکەیی زۆری تێدا بێت.
 
- دۆشکە و لێفی خەو نەرم بن.
 
- پێش خەوتن دووشێکی شلەتێن بکرێت.
 
- پزیشک ئاگادار بکرێتەوە لە ئەگەری بوونی تایەکی بەرز یاخود گەرمداهاتنی جەستە.
 
- خۆراکی تەندروست بخورێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

عیسا، ئەو منداڵەیە کە لەنێو سکی دایکیدا گرێکەی چارەسەر کرا.

لە فەرەنسا گرێیەکی کوشندەی منداڵێک لەنێو سکی دایکیدا چارەسەر دەکرێت

لە فەرەنسا گرێیەکی کۆرپەلەیەک لەنێو سکی دایکیدا بە بەکارهێنانی ''تەکنیکێکی نوێ و کاریگەر'' چارەسەر دەکرێت، دایکی منداڵەکە قسە دەکات و دەڵێ، ئێستا گەشەی باشە و بە ئاسانی خۆراک دەخوات.