لە ئەمریکا دەرمانێک تووشبووانی کۆرۆنا زوو چاکدەکاتەوە

17-04-2020
دیار کوردە @diyarkurda
نیشانەکردن کۆرۆنا ئەمریکا
A+ A-
رووداو - هەولێر
 
لە ئەمریکا دەرمانی remdesivir بۆ تووشبووانی کۆرۆنا بەکاردەهێندرێت و پزیشکەکان دەڵێن، چارەسەری تووشبووانی کردووە و لەدوای بەکارهێنانی ئەم دەرمانە، تووشبووەکان زووتر لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.
 
د.کاتێلین موڵەیەین، پزیشک لە زانکۆی شیکاگۆ لە ئەمریکا رایگەیاندووە، لەدوای بەکارهێنانی دەرمانی remdesivir بۆ تووشبووانی کۆرۆنا، تووشبووەکان زووتر چاکبوونەتەوەو نەخۆشخانەکانیان بەجێهشتووە.
 
د.کاتێلین دەڵێت، دەرمانەکە کاریگەری لەسەر ڤایرۆسەکە هەبووە و بەشی زۆری تووشبووەکانیان چاکبوونەتەوە، لە دوای نزیکەی یەک هەفتە مانەوە لە نەخۆشخانە گەڕاونەتەوە ماڵەکەنیان.
 
تائێستا بەکارهێنانی ئەم دەرمانە لە چوارچێوەی تاقیکردنەوەدایە و هێشتا پزیشکانی زانکۆی شیکاگۆ دڵنیانەبوونەتەوە لەوەی دەرمانەکە چارەسەری یەکجاری کۆرۆنا دەکات، هاوکات چاوەڕێی ئەنجامی تاقیکردنەوەکان دەکەن و دواتر وردەکاری زیاتر لەم بارەوە بڵاودەکەنەوە. 
 
 Remdesivir دەرمانێکە وەک چارەسەری دژە ڤایرۆس بەکاردەهێندرێت و بە GS-5734یش دەناسرێتەوە، ئێستا بەدەر لە ئەمریکا لە چەند شوێنێکی دیکەش وەک چارەسەرێک بۆ تووشبووانی کۆرۆنا تاقیکردنەوەی لەسەر دەکرێت. 
 
پێشتر ئەم دەرمانە وەک چارەسەرێک بۆ ڤایرۆسی ئیبۆلا بەکارهاتووە و کاریگەری باشی لەسەر تووشبووانی ڤایرۆسەکە هەبووە. 
 
بەپێی ئامارەکان تائێستا 687 هەزار و 210 کەس لە ئەمریکا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیە 34 هەزار و 460 کەس گیانیان لەدەستداوە و 57 هەزار و 844 نەخۆشیش چاکدەبنەوە.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

سەنتەرێکی تالاسیمیا لە هەرێمی کوردستان. وێنە: رووداو

ئەنجوومەنی تالاسیمیای کوردستان: با سەنتەرەکانی تالاسیمیا بودجەی تایبەت بە خۆیان هەبێت

جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی تالاسیمیای کوردستان رایدەگەیێنێت، بارودۆخی تووشبووانی تالاسیمیا خراپە، ئەمەش بەهۆی نەبوونی پێداویستییەکانی تاقیگە و وەرگرتنی خوێنەوەیە، ئەنجوومەنەکەش پێشنیاز دەکات، سەنتەرەکانی تالاسیمیا بودجەی تایبەت بە خۆیان هەبێت، بۆ ئەوەی کڕینی کەلوپەلەکانیان دوانەکەوێت.