منداڵانی ئۆکراینا لە ژێرزەمینەکاندا چارەسەری دەروونییان بۆ دەکرێت

17-12-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

بەهۆی بارودۆخی جەنگ و بۆ پاراستنی منداڵان لە تەنگژەی دەروونیی دوای رووداوەکان PTSD، دەروونناسان منداڵانیان لە ژێرزەمنەکاندا کۆکردووەتەوە و چارەسەری دەروونییان پێدەدەن.
 
مارینا دودنیک، دەروونناسێکی 50 ساڵە لە رێکخراوێکی ناحکومیی ئۆکراینی دەڵێت: چارەسەر بۆ نزیکەی 50 منداڵی شەش بۆ 11 ساڵان دەکەن، چونکە جەنگ کاریگەریی لەسەر باری سۆزداری و دەروونیی منداڵان هەبووە.
 
مارینا دودنیک ئاماژە بەوە دەکات، ''ترس و دڵەڕاوکێ لەنێو منداڵاندا زۆرە و بەشێکی نەوجەوانانیش بەشێوەیەک دەروونیان تێکچووە کە پەنادەبەنە بەر زیانگەیاندن بە خۆیان''.
 
بەپێی راپرسییەکی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، لە کۆتایی ساڵی 2023دا لەکۆی 24 هەزار نەوجەوانی ئۆکراینی دەرکەوتووە، زیاد لە 90٪ـیان کە زیادبوونی گوشاری دەروونی و دڵەڕاوکێ لەگەڵ کەمبوونەوەی دڵخۆشی بەدیکراون.
 
لە خارکیڤ ژیان دەچێتە ژێر زەوی؛ 12 هەزار قوتابی لە پەناگەکان دەخوێنن (راپۆرتەکە ببینە).
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاماژەدان بە چات جی پی تییەکی تەندروست.

بە فەرمی ChatGPTـیەکی تەندروستی دامەزرا

ژیریی دەستکرد لە بواری تەندروستی فراوان دەکرێت و چات جی پی تییەکی تەندروستی دامەزرا. مانگی یەکی ئەم ساڵ کۆمپانیای OpenAI ژیرییەکی دەستکردی بۆ پرسیار و بابەتە تەندروستی و پزیشکییەکان دانا، بەڵام هێشتا پسپۆڕان هۆشداری جیدی لەبارەیەوە دەدەن.