لە چین بە تەکنەلۆژیایەکی نوێ لە دوورەوە چاودێریی تەندروستیی دڵ دەکرێت

17-05-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

توێژەرانی زانکۆی زانست و تەکنەلۆژیای چین یەکەم ئامێریان بۆ چاودێریکردنی تەندروستیی دڵ دانا کە هەر لە دوورەوە دادەنرێت و هێڵکاری بۆ دڵ دەکات و لێدانی دڵ دەپێوێت.
 
ژانگ دۆنگ، یەکێکە لە داهێنەرانی تەکنەلۆژیاکە دەڵێت: "دەتوانین چاودێریی هەناسەدانی مرۆڤ، لێدانی دڵ، ئەلکترۆکاردیۆگرام و باری تەندروستیی دڵ بکەین بەبێ ئەوەی دەست لە جەستە بدەین ئەویش لەڕێگەی شەپۆلی کارۆموگناتیسیەوە. دەتوانرێت بۆ کاتی خەوتن لە ماڵەوە بەکاربهێنرێت بۆ چاودێریکردنی بەردەوامی درێژخایەن بۆ زانینی کێشە گواستراوە و شاراوەکانی دڵ".
 
ژانگ دۆنگ روونی دەکاتەوە، لەکاتی خەوتن زۆر سوود لەو ئامێرە دەبیندرێت، چونکە هە لە دوورەوە و بەبێ ئەوەی کەسەکە بێزار ببێت لەوەی ئامێرێکی پێوەیە، دەتواندرێت پێوانەکان بکرێن.
 
ئەو تیمەی ئەو داهێنانەیان کردووە، میدالیای زێڕیان لە 50 هەمین پێشنگەی نێودەوڵەتیی داهێنانەکانی ژنێڤ بەدەستهێناوە.
 
بەپێی زانایان، هێشتا ئامێرەکە لەژێر توێژینەوەدایە بۆ ئەوەی وردیی ئەنجامەکانی هەڵبسەنگێندرێن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە