رووداو- تەندروستی
بەرپرسانی تەندروستی گشتیی کەندا رایانگەیاند پشکنینە سەرەتاییەکانی هانتاڤایرۆسی گەشتیارێکی کەنەدی کەلەنێو کەشتیی گەشتیاریی MV Hondius بووە، ئەرێنی دەرچووە.
ئاژانسی تەندروستیی گشتیی کەنەدا لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، "یەکێک لەو چوار کەسەی کە مەترسیی بەرزیان لەسەر بوو، خۆی کەرەنتین کردبوو و چاودێریی نیشانەکانی دەکرا، پشکنینەکەی بە شێوەیەکی گوماناوی بۆ هانتاڤایرۆسی ئاندێس ئەرێنی دەرچووە."
بەرپرسان گشتیی تەندروستی کەنەدا دەڵێن، نەخۆشەکە و هاوژینەکەی کە نیشانەی سووکیان هەبووە، رۆژی هەینی گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و لەوێ لە ژێر چاودێریدا دەمێننەوە هەروەها وەک رێکارێکی خۆپارێزی، کەسێکی سێیەمیش بۆ پشکنین و هەڵسەنگاندن گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
ئاژانسی تەندروستیی گشتی جەختی لەوە کردەوە، "مەترسی بڵاوبوونەوەی هانتاڤایرۆسی ئاندێس لەنێو دانیشتووانی کەنەدا کەمە."
جۆری هانتاڤایرۆس ئاندێس تاکە جۆرە کە لە نێوان مرۆڤەکاندا بڵاودەبێتەوە، تاوەکو ئێستا سێ کەس بەهۆیەوە گیانیان لەدەست داوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ