ئەمەریکا پشکنینێکی نوێی دەستنیشانکردنی کۆرۆنای دروستکردووە کە لەرێگەی لیکی دەمەوە ئەنجامدەدرێت

17-08-2020
رۆژین مەهدی
رۆژین مەهدی
نیشانەکردن کۆرۆنا، پشکنینی کۆرۆنا، ئەمەریکا
A+ A-

رووداو- دیجیتاڵ


پزیشکانی زانکۆی یەیل لە ئەمەریکا جۆرە پشکنینێکی نوێی دەستنیشانکردنی کۆرۆنایان دروستکردووە کە لەراستەوخۆ لەرێگەی لیکی دەمەوە ئەنجامدەدرێت.


برێت گیرۆیر، بەرپرسی پشکنینەکان لە ئەمریکا دەڵێت، ئەم پشکنینە نوێیە راستەوخۆ لەرێگەی لیکی دەمەوە ئەنجامدەدرێت و دەتوانێت تاراددەیەکی زۆر کاریگەر بێت لە بواری دەستنیشانکردنی تووشبووان.

بەپێچەوانەی پشکنینەکانی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەم پشکنینە نوێیە لەماوەی سێ کاژێردا دەردەچێت.

ناسان گروبا، پرۆفیسۆری یاریدەدەری پەتازانی لە زانکۆی یەیل دەڵێت، ئەم پشکنینە نوێیە وردە و کاتێکی کەمی دەوێت بۆ ئەوەی ئەنجامەکەی دەربچێت، هەرزانیشە نرخی هەر پشکنینێک 10 دۆلارە.

پزیشکە داهێنەرەکانی پشکنینەکە لە زانکۆی یەیل رایدەگەیێنن، پشکنینەکە بەشێوەیەکی کاتی لەلایەن دەزگای خۆراک و دەرمانی ئەمریکی پەسندکراوە، لە چەند هەفتەی داهاتوو بەردەستدەبێت.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆمەڵێک دەرمانی دەرمانخانەیەک. وێنە: رووداو- تەنیا بۆ روونکردنەوە دانراوە

سەندیکای دەرمانسازان هۆشداری لە دەرمانێکی ساختە دەدات

سەندیکای دەرمانسازانی کوردستان - لقی هەولێر، لە گشتاندنێکدا هۆشداری دەداتە سەرجەم دەرمانخانە و کۆگاکانی دەرمان لە سنووری پارێزگای هەولێر، کە مامەڵە بە دەرمانێکی ساختەی تایبەت بە بەرزەپەستانی خوێن نەکەن.