زانکۆی کۆلۆرادۆ لە ئەمریکا: دووکەڵی ئاگر زیان بە دەرووندروستیی منداڵ دەگەیێنێت

17-09-2024
ئیسماعیل خالس نادر
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

توێژینەوەیەکی زانکۆی کۆلۆرادۆ لە ئەمریکا دەریدەخات، بەرکەوتنی دووکەڵی ئاگر زیانی بۆ منداڵ زۆرە و ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشییە دەروونییەکان زیاددەکات.
 
توێژینەوەکە ئاماژە بەوەدەکات، دووکەڵی ئاگر گەردیلەی قورس بڵاودەکاتەوە، بەرکەوتنی منداڵ بەم گەردیلانە دەبێتە هۆی زیادبوونی مەترسیی تووشبوونیان بە خەمۆکی و دڵەڕاوکێ لە تەمەنی زوودا. 
 
هاری سمۆڵکەر، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت، '' ئەم گەردیلانەی هەوا ئەوەندە بچووکن توانای ئەوەیان هەیە بەربەستی خوێن و پەردەی مێشک تێبپەڕێنن و کاریگەرییان لەسەر مێشک هەبێت''. 
 
بەگێرەی توێژینەوەکە. لەو رۆژانەی پیسبوونی ژینگە زۆرە، رێژەی نەخۆش لە نەخۆشخانەکان بەهۆی خەمۆکی، خۆکوشتن و نەخۆشییە دەروونییەکان زیاددەکات، هەروەها کاتێک خانمانی دووگیان بەرکەوتەی ئەم گەردیلە قورسانە دەبن، ئەگەری ئەوە زیاترە منداڵەکانیان لە دواتردا تووشی تێکچوونی هزریی ببن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەرمانێک. وێنە: تەنیا بۆ روونکردنەوە دانراوە.

بۆ یەکەمجار توێژەرانی رووسی دەرمانێکی نوێی ئازاری بڕبڕەی پشت دروستدەکەن

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا دەرمانێکی تایبەت بە چارەسەرکردنی هەوکردنی بڕبڕەی پشت دۆزرایەوە و توێژەرانی رووسی دەڵێن، ئەوەی بەکاری دەهێنێت، ئازار و هەوکردنی بڕبڕەی پشتی کەم دەبێتەوە.