پسپۆڕێکی چاو لەبارەی یارییە ئاگرینەکانەوە؛ دەشێت ببنە هۆی لەدەستدانی بینین

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پسپۆڕێکی نەشتەرگەریی چاو و تۆڕی چاو ئاشکرای دەکات، ئەگەر بە ناڕێکی و نادروستی یارییە ئاگرینییەکان بەکاربهێنرێت، یەکەم ئەندام کە زیانی پێبگات، چاوەکان دەبێت و هۆشداریش دەدات کە منداڵان بە تەنیا بەکاریان نەهێنن.
 
د. حەسەن خۆشناو، پسپۆڕی نەشتەرگەریی چاو و تۆڕی چاو بە رووداوی راگەیاند، هەموومان لەکاتی بۆنە و جەژنەکاندا حەز بە بینینی دیمەنە جوانەکانی یارییە ئاگرینەکان دەکەین، بەڵام تەنیا ساتێک کەمتەرخەمی، رەنگە ببێتە هۆی کوێربوونی هەمیشەیی، چونکە چاو یەکێکە لە ناسکترین ئەندامەکانی جەستە و بەرگەی زەبری بەهێز ناگرێت.
 
برینداربوونی چاو بەهۆی یارییە ئاگرین و تەقەمەنییەکانەوە دەکرێت ببێتە هۆی؛
 
- روشان و دڕانی قووڵی گلێنەی چاو.
- خوێنبەربوونی ناوەکی و بەرزبوونەوەی پەستانی چاو.
- جیابوونەوەی تۆڕی چاو.
- لەدەستدانی هەمیشەیی و تەواوەتیی بینین.
 
دایک و باوکان بەم شێوەیە منداڵەکانیان بپارێزن
 
1- هەرگیز رێگە بە منداڵان مەدە بە تەنیا یارییە ئاگرینییەکان بەکاربهێنن.
2- لەکاتی داگیرساندنیاندا، دوور بکەوەرەوە و مەودایەکی سەلامەت بپارێزە.
3- ئەگەر ناچاربوویت لە نزیکەوە ئامادە بیت، چاویلکەی پارێزەری تایبەت بەکاربهێنە.
4- تەنیا ئەو یارییانە بەکاربهێنە کە مۆڵەتپێدراون و لەژێر چاودێریی کەسانی شارەزادان.
 
فریاگوزارییە سەرەتاییەکان لەکاتی پێکانی چاوەکاندا؛
 
* هەرگیز چاو مەخورێنە و پەستانی مەخەرە سەر.
* هەوڵ مەدە هیچ تەنێکی بێگانە (وەک پارچەی بارووت یان کاخەز) لەنێو چاو دەربهێنیت.
* چاوەکە بە نەرمی بە پارچە پەڕۆیەکی پاک بپۆشە (بێ ئەوەی پەستانی بخەیتە سەر).
* بە پەلە و بێ دواکەوتن سەردانی پزیشکی پسپۆڕی چاو یان بەشی فریاکەوتن بکە.
 
لە کۆتاییشدا دەڵێت: چاوەکان گەنجینەیەکن کە جێگەیان ناگیرێتەوە. رێگە مەدەن چەند چرکەیەک خۆشی، ببێتە هۆی پەشیمانییەکی تەمەنێک.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

خانمێک کە جلوبەرگی رەشی لەبەرە و خەمبارە ئەمەش ئاماژەیەکە بۆ لەدەستدانی هاوژینەکەی.

توێژینەوەیەک: خانمان لەدوای لەدەستدانی هاوژینەکانیان بەهێزتر و خۆڕاگرترن

توێژینەوەیەکی نوێ دەریدەخات، پیاوان بەراورد بە خانمان زیاتر لێکەوتە دەروونی و جەستەییەکانی مردنی هاوژینەکەیان لەسەر دەردەکەوێت، بە واتایەکی دیکە زیاتر کاریگەر دەبن و هەست بە نەبوونی پاڵپشتیی دەروونی دەکەن، بەڵام لە خانماندا پێچەوانەیە.