ئێران: 8 کارگەی دروستکردنی دەرمان زیانیان بەرکەوتووە

18-03-2026
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەرێوەبەری دامەزراوی خۆراک و دەرمانی ئێران دەڵێ، لە 28ی مانگی رابردووەوە نزیکەی هەشت کارگەی تایبەت بە دروستکردنی دەرمان زیانیان بەرکەوتووە.
 
بەگوتەی بەڕێوەبەری دامەزراوەکە، جگە لە کارگەکان، چەندین کۆمپانیای دابەشکردنی دەرمانیش زیانیان بەرکەوتووە.
 
ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەش کرد کە دەرمانخانەکان لە شارە جیاوازەکاندا رووبەڕووی هێرش بوونەتەوە و یەکێک لە دەرمانسازەکانیش لە کاتی کارکردنی لە نێو دەرمانخانەیەکدا کوژراوە.
 
سەرەڕای ئەو زیانانە، بەرپرسەکەی ئێران دڵنیایی دا کە زۆربەی دەرمانخانەکان لە شارەکاندا بەردەوامن لە خزمەتگوزاری و کارگەکانی دەرمان و ئامێرە پزیشکییەکانیش هێشتا چالاکن و کار دەکەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

عەلی زەیدی

عەلی زەیدی کارنامەی حکومەتەکەی بۆ بوژاندنەوەی کەرتی تەندروستی راگەیاند

لە چوارچێوەی کارنامەی وەزاریی حکومەتە چاوەڕوانکراوەکەیدا، عەلی زەیدی بەربژێری راسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق، پلانێکی بۆ چاکسازی لە کەرتی تەندروستی و پزیشکیی وڵاتدا خستەڕوو.