رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی تەندروستی دەڵێت، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری موسڵ تووشبوو بە تای خوێنبەربوون لەشاری هەولێر دەستنیشانکرا.
بە گوێرەی وەزارەتەکە، نەخۆشەکە ئافرەتێکی دانیشتووی بەعاجی سەر بە پارێزگای نەینەوایە و تەمەنی 27 ساڵە، پیشەی ئافرەتی ماڵە.
"دوای بوونی نیشانەکانی، روو لەشاری هەولێر دەکات بۆ وەرگرتنی چارەسەر لە نەخۆشخانەی هەولێری فێرکاری، بەهۆی بوونی نیشانەکان و گومالێکردن بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون و چەندین رێکاری دەستنیشانکردن و چارەسەری پزیشکی دەگیرێتە بەر، ئێستا لە شاری هەولێر لە ژێر چاودێری چڕ لە نەخۆشخانە خەوێندراوە و چارەسەر وەردەگرێت."
وەزارەتی تەندروستی داوا لە هاووڵاتییان دەکات رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستیی تایبەت بە خۆپاراستن لە تای خوێنبەربوون جێبەجێ بکەن.
دەشڵێت، لەکاتی بوونی گومان و نیشانەکانی نەخۆشی لەسەر ئاژەڵ "پێویستە تیمەکانی ڤێترنەری ئاگاداربکەنەوە. یان هاووڵاتیانی بەرکەوتووانی بەخێوکردنی ئاژەڵ یان بەرهەمەکانی ئاژەڵ لەکاتی بوونی هەر نیشانەیەکی ناتەندروست، بەخێرایی سەردانی نەخۆشخانەکان بکەن بێ دواکەوتن."
وەزارەتی تەندروستی باس لەوە دەکات، تا ئێستا دوو تووشبووی تای خوێنبەربوون دەسنیشانکراون و پشتڕاستکراونەتەوە "کە بەداخەوە حالەتێکیان لەشاری دهۆک بوو کە هەفتەی رابردوو لەبەر قورسی باری تەندروستی گیانی لەدەستدا و حالەتی دووەم بە تەواوی چاکبووەوە و لە نەخۆشخانە دەرچووە."
بۆچی تای خوێنبەربوون لەگەڵ نزیکبوونەوەی جەژنی قوربان زیاد دەبێت؟ وەڵامەکەی لێرەیە
بۆچی تای خوێنبەربوون لەگەڵ نزیکبوونەوەی جەژنی قوربان زیاد دەبێت؟ وەڵامەکەی لێرەیە
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ