ئیلۆن مەسک پزیشکێکی بە رەچەڵەک عێراقی بۆ چاندنی چیپی مێشک هەڵبژارد

56 خولەک له‌مه‌وپێش
بڕوا فەرهاد
دکتۆر لونا خالید - د. حارس ئەکرەم
دکتۆر لونا خالید - د. حارس ئەکرەم
A+ A-
رووداو - تەندروستی

کۆمپانیای نیورالینکی سەر بە ملیاردێری ئەمریکی ئیلۆن ماسک، پزیشکێکی پسپۆڕی نەشتەرگەریی مێشک و دەماری بە رەچەڵەک عێراقی هەڵبژارد بۆ سەرکردایەتیکردنی یەکەم نەشتەرگەریی چاندنی چیپی ئەلیکترۆنی لە مێشکی مرۆڤدا لە بەریتانیا.
 
ئەمڕۆ دووشەممە 18-5-2026 د. حارس ئەکرەم پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەریی مێشک و دەمار لە نەخۆشخانەی نیشتمانیی لە بوڵتەنی تەندروستی گوتی "ئەوەی ئکۆمپانیای نیورالینک دەیکات پێیدەڵێن چاندنی چیپی مێشک، کە لە بەشێکی مێشک دەیچێنین وا لە دەستەکان دەکات بجووڵێن، ئەویش لەڕێگەی ناردنی ئاماژە بۆ ژیریی دەستکرد."
 
د. حارس ئەکرەم ئاماژەی بەوەکرد لە مانگی 10ی ساڵی 2025، یەکەم نەخۆشی بەریتانی چەند کاژێرێک دوای نەشتەرگەرییەکە، توانی تەنیا بە بیرکردنەوە کۆمپیوتەر بەکاربهێنێت. تاوەکو مانگی 1ی 2026، حەوت کەسی دیکەش نەشتەرگەریی چاندنی چیپەکەیان بۆ کراوە.
 
د. حارس ئەکرەم، باس لە هەستی خۆی دەکات لە کاتی سەرکەوتنی یەکەم نەشتەرگەریدا و دەڵێت: "هەستێکی ناوازەم هەبوو کە یەکەم نەخۆش توانی بە بیرکردنەوە ماوسی سەر شاشە بجووڵێنێت و کلیک بکات تەنیا لە ماوەی 15 خولەکدا، ئەوە بۆ کەسانی خاوەن پێداویستیی تایبەت زۆر گرنگە."
 
سەبارەت بە ئامانجەکانی نیورالینک، د. حارس ئەکرەم روونیکردەوە: "ئامانجی سەرەکیی کۆمپانیای نیورالینک ئەوەیە نەخۆش بتوانێت بجووڵێت و کێشەی ئیفلیجی چارەسەر بکەین لەڕێگەی ئەو چیپەوە، ئێستا ئامانجمانە ئیفلیجی چارەسەر بکەین، قۆناخی دووەم ئامانجمانە چیپێک بۆ ئەو کەسانە دابنێین کە ناتوانن قسە بکەن، دواتریش بیر لە کەسانی نابینا دەکەینەوە بۆ ئەوەی ببینن."
 
لە کۆتایدا د. حارس ئەکرەم هیواخوازە رۆژێک ئەو تەکنەلۆژیایە بهێنێتە هەرێمی کوردستان و عێراق و دەڵێت: "ئەمە تەنیا تاقیکردنەوە نەبووە، بەڵکو وەچەرخانێکە لە مێژووی جیهاندا."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی وەزارەتی تەندروستی - ئەو شیرەی کە قەدەخەکرا.

وەزارەتی تەندروستی داوای کشانەوە و لەنێوبردنی شیرێکی منداڵان دەکات

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بە نووسراوێک کە ئاڕاستەی هەموو بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی تەندروستی دەکات، داوای لەنێوبردن و کشانەوەی جۆرە شیرێکی منداڵان دەکات لە بازاڕەکاندا و رایدەگەیێنێت، بەپێی پێوانەکانی عێراق نییە.