رووداو - تەندروستی
رێکخراوی وۆر چایەڵدی هۆڵەندی رایدەگەیێنێت، 95٪ـی منداڵانی غەززە دووچاری کێشەی دەروونی بوون و پێویستییان بە چارەسەری بەپەلە هەیە.
رێکخراوی وۆر چایەڵد لە راپۆرتێکیدا ئاماژە بەوەدەکات، بەهۆی ئەو جەنگەی لە غەززە هەیە منداڵان گرفتی دەروونیی زۆریان بۆ درووست بووە و بەدەست نیشانەکانی وەک ترس، دڵەڕاوکێی بەردەوام، خەمۆکی و زەبری دەروونییەوە دەناڵێنن، بۆیە پێویستە بەزووترین کات چارەسەری دەروونی بەپەلە بۆ ئەو منداڵانە دابین بکرێت.
رێکخراوەکە جەخت دەکاتەوە، 95٪ـی منداڵانی غەززە کێشەی دەروونییان هەیە و کاریگەرییە نەرێنییەکانی جەنگ لەسەر دەروونی منداڵان تەنیا کاتی نین و ئەگەر چارەسەر نەکرێن، کاریگەریی نەرێنیی درێژخایەنیان لەسەر دەروون، کەسایەتی، توانای فێربوون و داهاتووی ئەو منداڵانە دەبێت.
رێکراوی وۆر چایەڵد، داوای دابینکردنی خێرای پاڵپشتیی دەروونی و کۆمەڵایەتی بۆ منداڵانی غەززە دەکات و هۆشداری دەدات منداڵان بە هیچ شێوەیەک نەکرێنە بەشێک لە جەنگەکان و پێویستە بە هەموو شێوەیەک لە ترس و دیمەنەکانی جەنگ و هەموو جۆرە توندوتیژییەک دووربخرێنەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ