کۆمەڵەی شێرپەنجە لە ئەمریکا: زیندانیکراوان تووشبوونیان بە شێرپەنجە زیادبووە

18-09-2024
ئیسماعیل خالس نادر
A+ A-
رووداو - تەندروستی
 
توێژینەوەیەکی کۆمەڵەی شێرپەنجە لە ئەمریکا ACS دەریدەخات، زیادبوونی ژمارەی زیندانیکراوان لە هەر پارێزگایێک، ئەگەری زیادبوونی ژمارەی تووشبووانی شێرپەنجە لە ناوچەکە بەرزدەکاتەوە.  
 
توێژینەوەکە ئاماژە بەوەدەکات، ئەو شوێنانەی کە ژمارەیەکی زیاتری زیندانیکراویان هەیە، مردن بە شێرپەنجە بەڕێژەی 3.9% زیاترە بەراورد بەو شوێنانەی رێژەی زیندانیکراویان کەمترە، ئەمەش بەهۆی سنوورداربوونی دەستڕاگەیشتنی زیندانیکراون بە خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان. 
 
کتۆر جینگشوان ژاو، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت، ''زیندانیکردن کۆمەڵێک لێکەوتەی تەندروستی هەیە، ئەم کەسانە دەستڕاگەیشتنیان بە خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان سنووردار دەبێت بۆ خۆپاراستن لە شێرپەنجە، دۆزینەوەی پێشوەختە و چارەسەرکردن''. 
 
بە گوێرەی کۆمەڵەی شێرپەنجە لە ئەمریکا، بەهۆی زیادبوونی قەڵەوی، جگەرەکێشان و گرنگی نەدان بە پشکنینی پێشوەختە تاوەکو ساڵی 2050، رێژەی تووشبوون بە شێرپەنجە 77٪ بەرزدەبێتەوە. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەرمانێک. وێنە: تەنیا بۆ روونکردنەوە دانراوە.

بۆ یەکەمجار توێژەرانی رووسی دەرمانێکی نوێی ئازاری بڕبڕەی پشت دروستدەکەن

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا دەرمانێکی تایبەت بە چارەسەرکردنی هەوکردنی بڕبڕەی پشت دۆزرایەوە و توێژەرانی رووسی دەڵێن، ئەوەی بەکاری دەهێنێت، ئازار و هەوکردنی بڕبڕەی پشتی کەم دەبێتەوە.