نهێنییەکانی شامپۆکانی پیاز بزانە؛ گەشەی قژ خێراتر دەکات

18-11-2025
لونا خالید
A+ A-
رووداو - تەندروستی

دکتۆر رۆس کۆپڵمان، پزیشکی نەشتەرگەری چاندنی قژە، روونی دەکاتەوە کە گۆگردی ناو پیاز پێکهێنەرێکی سەرەکییە بۆ دروستبوونی پڕۆتینی کیراتین، کە پرۆتینی سەرەکی قژە. هەروەها پیاز تایبەتمەندی دژە میکرۆبی هەیە و یارمەتی تەندروستی پێستی سەر دەدات. هەندێک توێژینەوەش دەڵێن کە رەنگە پیاز سوڕی خوێن لە پێستی سەردا زیاد بکات و هەوکردن کەم بکاتەوە، کە هەردووکیان گرنگن بۆ گەشەی قژ.
 
دکتۆر رۆس دەلێت؛ زۆربەی ئەو بەرهەمانەی پیازیان تێدایە، بۆ کەچەڵی و رێگریکردن لە رووتانەوەی قژ و هاندانی گەشەی قژ بەکاردێن. تەنانەت تاقیکردنەوەیەکی کلینیکی دەریخستووە کە پشکنینی پیاز بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشی 'ئالۆپیسیا ئارێتا'یان هەیە (کە دەبێتە هۆی رووتاندنەوەی قژ و خۆشمان پێی دەڵێین دەردە رێوی)، یارمەتیدەر بووە بۆ دووبارە گەشەکردنی قژ.
 
پاشان بزانین کێ دەتوانێت بەکاری بهێنێت؟
 
بە گشتی، شامپۆکانی پیاز کە لە دەرمانخانە و بازاڕەکاندا بەردەستن، نەرم و بێ سولفەیتن، بۆیە بۆ زۆربەی کەسەکان سەلامەتن.
 
بەڵام ئاگادار بە: دکتۆر رۆس دەڵێت پیاز ترشە، بۆیە رەنگە هاوسەنگی PHـی قژی رەنگکراو تێکبدات. وە بۆ ئەو کەسانەی پێستی سەریان هەستیارە، پێشنیاری رۆنی ڕۆزماری دەکات وەک جێگرەوەیەک، چونکە هەمان سوودی هەیە بەڵام بۆنێکی خۆشی هەیە.
 
لە کۆتاییدا، دکتۆر رۆس ئامۆژگاری خەڵک دەکات پێش بەکارهێنانی هەر بەرهەمێکی نوێ، باشتر وایە راوێژ بە پسپۆڕ بکەیت، بەتایبەت ئەگەر کێشەی پێست یان قژت هەیە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیک ڤان دایک لەنێو هۆڵێکی وەرزشی و لەسەر دوانگەی خەڵاتکردن.

ئەکتەرێکی ئەمریکی لە 100 ساڵەی تەمەنیدا 5 خووی رۆژانەی ئاشكرا دەکات

دیک ڤان دایک، ئەکتەری بەنێوبانگی کۆمیدیی ئەمریکی ئەم مانگە ئاهەنگی 100 ساڵەی لەدایکبوونی گێڕا و کتێبێک لەسەر، پیربوونی بە تەندروستییەکی باشەوە بڵاو دەکاتەوە. ناوی ناوە (100 یاسا بۆ ژیان تاوەکو 100 ساڵ).