رووداو - تەندروستی
بەگوێرەی راپرسییەک، ئەمریکییەکان بەراورد بە ساڵی رابردوو زیاتر بایەخ بە باشترکردنی کەرتی تەندروستی دەدەن، بەجۆرێک 40٪ـی ئەمریکییەکان دەیانەوێت چاودێریی تەندروستی باشتر بێت و حکومەت بایەخی زیاتر بە کەرتی تەندروستی بدات.
هاوکات ئەمریکییەکان سەرنجیان لەسەر بڕیارەکانی دۆناڵد ترەمپە، کە داوای لە کۆمپانیاکانی دەرمان کردووە، نرخی دەرمان کەم بکەنەوە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت: ''چەند کاژێرێک تێپەڕیوە بەسەر کۆبوونەوەکەی کۆشکی سپی، تیایدا نرخی دەرمانی رەچەتەکراومان بەڕێژەی 300٪ بۆ 600٪ کەمکردەوە، من کارێک دەکەم کە پێشتر هیچ سیاسەتمەدارێک لە هیچ پارتێکدا نەیکردبێت، رووبەڕووی بەرژەوەندییە تایبەتییەکان دەبمەوە و داوای نرخێکی کەمتر بۆ گەلی ئەمریکی دەکەم''.
توێژەرێکی AP-NORC دەڵێت: ''بەگوێرەی راپرسییەکی نوێی ئەی پی نۆڕک، نیگەرانیی ئەمریکییەکان لەبارەی چاودێریی تەندروستییەوە لەچاو ساڵی رابردوو زیاتر بووە. ئێمە پرسیارمان لە خەڵک کرد کە دەیانەوێت حکومەتی فیدراڵی بۆ ساڵی 2026 سەرنجی لەسەر کام بابەتانە بێت؟ نزیکەی 4 لە 10 کەس ئاماژەیان بە چاودێریی تەندروستی یان بابەتە پەیوەندیدارەکان بە تەندروستییەوە کرد، کە بەراورد بە ساڵی رابردوو 33٪ بەرزبووەتەوە''.
ئەمریکییەکان سەرنجیان لەسەر بڕیارەکانی دۆناڵد ترەمپە، کە داوای لە کۆمپانیاکانی دەرمان کردووە، نرخی دەرمان کەم بکەنەوە.
ئێستا لە ئەمریکا 9 کۆمپانیای گەورەی دەرمان رەزامەندن بۆ کەمکردنەوەی نرخی دەرمانەکانیان. ئەمەش وەکو هەنگاوی سەرەکی لە چاکسازیی کەرتی تەندروستی ئەمریکا دادەنرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ