خواردنەوەی چا، ئەگەری تووشبوون بە خەمۆکی کەمدەکاتەوە

19-01-2020
رۆژین مەهدی
رۆژین مەهدی
A+ A-

رووداو- هەولێر

توێژینەوەیەکی نوێی هاوبەشی زانکۆی نیشتیمانی سەنگاپورە و زانکۆی فودان لە شەنگەهای دەریخستووە خواردنەوەی چا مەترسیی تووشبوون بە خەمۆکی کەمدەکاتەوە بەتایبەت لە بەساڵاچوواندا.


بەگوێرەی ئامارەکان خەمۆکی لەنێو بەساڵاچوواندا بەربڵاوە و نزیکەی %7 ی ئەوانەی سەروو ٦٠ ساڵانن بە توندی نیشانەکانی خەمۆکییان لێ بەدیدەکرێت، بۆیە پزیشکانی هەردوو زانکۆکە رایدەگەیێنن، خواردنەوە چا باری دەروونی باشتردەکات.

د. جونهوا لی، یەکێک لە ئەنجامدەرانی توێژینەوەکە لە زانکۆی فودان لە چین دەڵێت، "چا یەکێکە لە خواردنەوە بەربڵاوەکان لەنێو خەڵکی بەشێکی وڵاتان، دەرکەوتووە خواردنەوەی چا کاریگەری ئەرێنی لەسەر مێشک هەیە و مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی پەیوەست بە پیربوون کەمدەکاتەوە."

پزیشکانی زانکۆی نیشتیمانی سەنگاپورە و زانکۆی فودان بۆیان دەرکەوتووە، لەنێو چا هەریەکە لە ماددەکانی (کاتێچین، سیانین و کافاین) هەن کە میزاج باشتردەکەن و مەترسیی خەمۆکبوون کەمدەکەنەوە.

سەرپەرشتیارانی توێژینەوەکە دەڵێن، دەبێت توێژینەوەی زیاتر بۆ دەرخستنی میکانزیمەکە بکرێن.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

د. نورەدین جەلال، بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ

تەندروستیی چەمچەماڵ: کێشەی کەمیی پێداویستیی تاقیگەییمان هەیە

بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ رایگەیاند، بەهۆی لافاوەکەی چەند رۆژی رابردووی قەزاکەوە، 5 هەزار هاونیشتمانیی سەردانی ناوەندە تەندروستییەکانیان کردووە دەشڵێت، "کێشەی کەمی دەرمانمان نییە، بەڵام پێداویستی تاقیگەمان کەمە."