رووداو- هەولێر
پسپۆڕێكی نەشتەرگەری گشتی و نەشتەرگەری بە نازوور لە باشووری کوردستان رایدەگەیێنێت لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما حاڵەتەکانی هەوکردنی ناسوری کلێنجە زیاددەکەن، بە پەیڕەوکردنی هەندێك رێنمایی خۆپارێزی، هاونیشتمانییان دەتوانن خۆیان بپارێزن.
د. شێرکۆ عەباس، پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی و نەشتەرگەری بە نازوور لە هەولێر لەمیانی بەشداریکردنی لە هەواڵە تەندروستییەکانی رووداو گووتی: لە هاویندا حاڵەتەکانی هەوکردنی ناسوری کلێنجە بەربڵاوترن، گرنگترین هەنگاوی خۆپارێزی لەم نەخۆشییە بریتییە لە خۆشووشتنی بەردەوام پاکڕاگرتنی کلێنجە و پاککردنەوەی مووەکانی ناوچەکەیە.
د. شێرکۆ عەباس دەڵێت کاتێك کەسێك زۆر دادەنیشێت، ئارەقدەکاتەوە و زۆر کلێنچەی لە کورسی یان شوێنی دانیشتنەکە دەخشێت، هۆکار دەبێت بۆ گەڕانەوەی مووەکان و کۆبوونەوەیان، سەرەنجام هەوکردنی شوێنەکە و تووشبوونی بە ناسووڕی کلێنجە.
د. شێرکۆ عەباس دەڵێت تاکە رێگەی چارەسەری بنەبڕکەری ناسووڕی کلێنجە نەشتەرگەرییە، کە بە چەندین رێگەی جیاواز دەکرێت و هەموویان سوودی خۆیان هەیە، دەشڵێت ئەگەر کەسەکە پابەندی رێنمایی خۆپارێزییەکان نەبێت، مەترسی هەیە ناسوورەکە دووبارە دروستببێتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ