رووداو - تەندروستی
پسپۆڕێکی بنیاتنانەوە و جوانکارییەکانی ددان رایدەگەیێنێت، تووشبووانی شەکرە دەتوانن ددان بچێنن و ئەنجامی باش بەدەستبێنن، بەمەرجێک شەکرەکە کۆنتڕۆڵ کراو بێت.
د. کانی مەحموود، پسپۆڕی بنیاتنانەوە و جوانکارییەکانی ددان دەڵێت: ئەگەر ئاستی شەکرە لە خوێن کۆنتڕۆڵ نەکراوبێت، چاکبوونەوەی برین هێواش دەبێت، رێژەی تووشبوون بە هەوکردن زیاد دەکات و کاریگەری دەکاتە سەر پڕۆسەی دروستبوونی ئێسک لە دەوری چاندنەکە کە ئەوەش رێژەی سەرکەوتنی چاندنەکە کەم دەکاتەوە.
هەر بۆیە پێشنیاز دەکات، پێش چاندنی ددان ئەمانە بکرێن؛
- ئاستی پشکنینی شەکرەی سێ مانگی (وەک HbA1c) دیاری بکرێ کە پێویستە لە 7 کەمتر بێ.
- ئەگەر رێژەی شەکرەی سێ مانگی لە نێوان 8 بۆ 9 بێ، بە ئەگەری زۆرەوە سەرکەوتنی چاندنی ددان دەکەوێتە ژێر پرسیارەوە.
- هەڵسەنگاندنێکی ورد بۆ ئێسکی چارەخواز بکرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ