رووداو - تەندروستی
پسپۆڕێکی خۆراک لەبارەی خۆراکی تەندروست لە شەوی یەڵدادا دەڵێ، بایەخ بە خواردنەوە چایەکان و تێکەڵەی هەنگوین، لیمۆ و ئاوی شلەتێن بدرێت. ناوی هەندێک خۆراکیش ئاشکرا دەکات کە نابێت بخورێن.
ئەم شەو (یەکشەممە 21-12-2025) کە شەوی یەڵدایە و بە درێژترین شەوی ساڵ دادەنرێت، د. هەڵگورد عەلی، پسپۆڕی خۆراک لە سلێمانی بە رووداوی راگەیاند، بایەخ بە خۆراکەکانی شەوچەرە بدرێت وەکو (بادەم، فستق، عەلی بابا، بندووق، مێوژ، هەنجیر و خورما).
د. هەڵگورد عەلی دەڵێت: باشترە گوێز لە درەنگانی شەو نەخورێت، چونکە چەورە و کێشەی هەرسکردن دروستدەکات، هەروەها شەربەتە دەستکردە شیرینەکانیش بەهیچ جۆرێک نەخورێنەوە.
ئەوەش باس دەکات، نابێت گوێز لەگەڵ مۆز و شیردا تێکەڵ بکرێت، هەروەها نابێت مۆز لەگەڵ سێودا بخورێت (هەر بەهۆی کێشەکانی هەرسکردن).
ئەگەر شەکری دەستکرد نەخورێت، چۆن خۆراکی شیرین بخورێت؟
پێشنیاز دەکات، لەبری شیرینییەکان پەنا ببرێتە بەر هەنگوین و خورما. بەتایبەت (تێکەڵەی هەنگوین، لیمۆ و ئاوی شلەتێن) بۆ ئەوەی بەرگریی جەستە دژی پەتاکان بەهێزبێت و کۆئەندامی هەرسکردنیش باشتر بێت.
چ جۆرە چایەک بخورێتەوە؟
د. هەڵگورد عەلی گوتی، چای نەعنا، چای گوڵەبەیبوون و چای سەوز لەبری چای رەش بخورێنەوە، چونکە هەم لە شەواندا کاریگەری ناکەنە سەر هەرس و هەمیش بەرگریی جەستە بەهێز دەکەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ