رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەکی بەریتانی لە گۆڤاری پزیشکیی بەریتانی BMJ بڵاو کراوەتەوە و دەریدەخات، دانانی میوزیک لە یەکەی چاودێری چڕی منداڵانی تازەلەدایکبوو لێدانی دڵ و هەناسەدانیان باشتر دەکات، تەنانەت وا لە کۆرپەکان دەکات، زیاتر خۆراک بخۆن.
جەی بانەرجی، پزیشکی راوێژکاری منداڵان و سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت، ''دانانی میوزیک لە هۆڵەکانی چاودێریی چڕی منداڵانی کۆرپە یارمەتیدەرە لە بەهێزکردنی پەیوەندیی سۆزداریی نێوان دایباب و کۆرپەکە و ئارامیان پێدەبەخشێت''.
ئەنجامی توێژینەوەکە پشتی بە تاقیکردنەوەیەکی رێکخراوێکی خێرخوازیی بەریتانی بەستووە کە زیاتر لە 90 کاژێر میوزیکی لە بەشی چاودێریی چڕی منداڵە ناکامەکان داناوە و هەزار کۆرپەش سوودمەندبوون تێیدا.
میکا بێرنارد، گۆرانیبێژ و میوزیکژەنە لە بەریتانیا و دەڵێت: کاتێک گۆرانی بۆ منداڵانی ساوا دەڵێم، هەستی پێدەکەم کە لێدانی دڵیان خاو دەبێتەوە و هەڵمژینی ئۆکسجینیان باشتر دەبێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ