د. یاد نەقشبەندی: خەرجیی چارەسەری یەک تووشبووی شێرپەنجە لە ساڵێکدا 500 بۆ 600 ملیۆن دینارە

19-07-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوای تایبەت بە شێرپەنجە و نەخۆشییەکانی خوێن لە سلێمانی رایدەگەیێنێت، خەرجیی چارەسەری یەک تووشبووی شێرپەنجە لە ساڵێکدا 500 بۆ 600 ملیۆن دینارە و جەخت لە رێگەکانی خۆپارێزی و پشکنینی پێشوەختە دەکاتەوە.
 
ئەمڕۆ شەممە 19-7-2025 لە سیمیناری دامەزراوەی ڤیژن لە سلێمانی، د. یاد نەقشبەندی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا رایگەیاند، خەرجیی چارەسەری یەک تووشبووی شێرپەنجەی مەمک لە مانگێکدا 12 ملیۆن و لە ساڵێکدا 120 ملیۆن دینارە.
 
د. یاد بە رووداوی گوتووە، گرنگترین رێکار بۆ بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجە، بریتییە لە 'پشکنینی پێشوەختە'، جەختی لەوەشکردەوە کە ئامارەکانی تووشبوون بە شێرپەنجە بەراورد بە 10 ساڵی رابردوو دووهێندە بووە.
 
هاوکات لە سیمینارەکەی دامەزراوەی ڤیژن کە لە چوارچێوەی گفتوگۆیەکی کراوەدا بوو لەبارەی 'کەرتی تەندروستی لەنێوان ئاڵنگارییەکان و گەشەسەندنی کەرتی تەندروستی'، د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی گوتی، پێویستە سەنتەرێکی پشکنینی پێشوەختەی شێرپەنجە دابنرێت.
 
ئامارەکانی شێرپەنجە لە باشووری کوردستان لە ساڵانی 2023 و 2024
 
لە هەولێر ساڵی 2023= 5456 تووشبووی نوێ تۆمارکراون
لە هەولێر ساڵی 2024= 4983 تووشبووی نوێ تۆمارکراون
 
لە سلێمانی ساڵی 2023= 2796 تووشبووی نوێ تۆمارکراون
لە سلێمانی ساڵی 2024= 3310 تووشبووی نوێ تۆمارکراون
 
لە دهۆک ساڵی 2023= 1250 تووشبووی شێرپەنجە تۆمارکراون
لە دهۆک ساڵی 2024= 1303 تووشبووی نوێی شێرپەنجە تۆمارکراون
 
لە کەرکووک ساڵی 2023= 1116تووشبووی نوێ تۆمارکراون
لە کەرکووک ساڵی 2024= 1276 تووشبووی نوێ تۆمارکراون
 
بەپێی بەدواداچوونێکی رووداو، لە کوردستان لە ماوەی کەمتر لە کاژێرێک، کەسێک تووشی شێرپەنجە دەبێت {لێرەوە بیبینە}.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

د. نورەدین جەلال، بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ

تەندروستیی چەمچەماڵ: کێشەی کەمیی پێداویستیی تاقیگەییمان هەیە

بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ رایگەیاند، بەهۆی لافاوەکەی چەند رۆژی رابردووی قەزاکەوە، 5 هەزار هاونیشتمانیی سەردانی ناوەندە تەندروستییەکانیان کردووە دەشڵێت، "کێشەی کەمی دەرمانمان نییە، بەڵام پێداویستی تاقیگەمان کەمە."