بەدواداچوونێکی رووداو: لە کوردستان لە ماوەی کەمتر لە کاژێرێک، کەسێک تووشی شێرپەنجە دەبێت

31-10-2024
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

ئامارەکانی شێرپەنجە ساڵانە روو لە زیادبوونن و بەپێی بەدواداچوونێکی دێسکی تەندروستیی رووداو، ساڵی رابردوو لە 53 خولەکدا تووشبوویەکی شێرپەنجە تۆمارکراوە.
 
بەپێی ئامارەکانی تووشبووانی شێرپەنجە، ساڵی رابردوو نۆ هەزار و 911 تووشبووی شێرپەنجە تۆمارکراون کە رۆژانە دەکاتە نزیکەی 27 کەس و لە هەر 53 خولەکێکیشدا یەکێک تۆمارکراوە.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 31-10-2024 د. چنار عەلی سنجاوی، سەرۆکی بەشی کۆنتڕۆڵی شێرپەنجە لە وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، تاوەکو ئێستا شێرپەنجەی مەمک زۆرترینی شێرپەنجە تۆمارکراوەکانە.
 
د. چنار سنجاوی دەڵێت: 'شێرپەنجەی مەمک، شێرپەنجەی کۆڵۆن و شێرپەنجەی سییەکان' سێ باوترین شێرپەنجەکانن لەنێو هەرێمی کوردستان کە پیاوان بەهۆی جگەرەکێشانەوە زۆرترین رێژەی شێرپەنجەی سییەکانیان لەنێو تۆمارکراوە.
 
هەر بەپێی ئامارەکان، ساڵی رابردوو 55٪ـی تووشبووان لە هەولێر، 33٪ـی تووشبووان لە سلێمانی و هەڵەبجە و دهۆکیش 12٪ بووە.
 
لە کۆتاییدا د. چنار گوتی، 30٪ بۆ 40٪ـی شێرپەنجەکان دەکرێت رێگریان لێبکرێت بە پەیڕەوکردنی شێوازی ژیانی تەندروست و خۆپارێزی لە هۆکارە باوەکانی شێرپەنجە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ 78 ساڵانە و بەبێ چاویلکە نووسینە وردەکانی وتارەکەی ئێستای دەخوێنێتەوە. وێنە: لە تویتەری کوڕەکەیەوە وەرگیراوە

ترەمپ 78 ساڵانە و بەبێ چاویلکە نووسینی ورد دەخوێنێتەوە

وێنەی دۆناڵد ترەمپ لەلایەن ئێریکی کوڕییەوە بڵاوکراوەیەوە کە لە پشت پەردەوە پڕۆڤەی خوێندنەوەی گوتارەکەی ئێستای دەکات، ئەو 78 ساڵانە و لە وێنەکەدا دیارە؛ بەبێ چاویلکە نووسینە وردەکانی وتارەکەی دەخوێنێتەوە.