خۆراک و دەرمانی ئەمریکا: رۆژانە زیاتر لە سێ کووپ قاوە نەخورێتەوە

20-02-2025
بڕوا فەرهاد
A+ A-
رووداو - تەندروستی

دەزگای خۆراک و دەرمان لە ئەمریکا رایدەگەیێنێت، کەسێکی ئاسایی دەتوانێت رۆژانە 400 میلیگرام کافاین وەربگرێت کە رۆژانە دەکاتە سێ کووپ قاوە، بەڵام بەپێی شێوازی ژیان و جەستەی کەسەکە گۆڕانکاری تێدا دەکرێت.
 
دکتۆر فرانک هو، پسپۆڕی خۆراک لە زانکۆی هارڤارد دەڵێت "رۆژانە خواردنەوەی سێ کووپ قاوە مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ، شەکرەی جۆری دوو و خەمۆکی کەمدەکاتەوە، بەڵام زیاتر لەم بڕە دەکرێت ببێتە هۆی ئالودەبوون و زیانی دەبێت''.
 
دەزگاکە جەختیکردۆتەوە لەسەر ئەوەی کە دیکاف بە مانای ئەوەنایەت کە کافاینی تێدانییە بەڵکو کافاین هەیە بەس بەشێوەیەکی کەمتر هەروەها دەزگاکە ئاماژە بەوەدەکات، پێویستە ئەو خانمانەی دووگیانن یان شیردەرن کافاین بە شێوەیەکی سنوودار بەکاربهێنن. 
 
بەگوێرەی دەزگای خۆراک و دەرمان لە ئەمریکا، ئەو کەسانەی کافاین زۆر دەخۆنەوە، لەپاش نزیکەی 12 کاژێر هەست بە سەرئێشە دەکەن.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کاتی چالاکییەکە. وێنە: AP

لە کۆسۆڤۆ بە شێوەیەکی جیاواز پاڵپشتیی منداڵانی نەخۆش دەکرێت

لە نەخۆشخانەیەکی منداڵان لە شاری پریستینای کۆماری کۆسۆڤۆ چەند خۆبەخشێک جلوبەرگی پاڵەوانانی نێو فیلمەکانیان پۆشیوە و چوونەتە نەخۆشخانەکە، ئەوان دەیانەوێت ببنە خەمڕەوێنی منداڵە نەخۆشەکان.