زانکۆی نیویۆرک: کارکردن لە شەواندا هۆکارێکی خەمۆکییە

20-04-2024
ئیسماعیل خالس نادر
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

توێژینەوەیەکی زانکۆی نیویۆرک لە ئەمریکا ئاشکرای دەکات، کارکردن لە شەو و هەبوونی خشتەیەکی ناڕێکی کارکردن لە تەمەنی لاوێتیدا هۆکارێکە بۆ تووشبوون بە خەمۆکی. 
 
توێژینەوەکە لەسەر حەوت هەزار کەس کراوە کە تەمەنیان لەنێوان 22 بۆ 50 ساڵ بوون و دەرکەوت، ئەوانەی لە شەو کاردەکەن و خشتەی کارکردنیان جێگیر نییە کێشەی کەمیی خەو و خەمۆکیان تووشبووە بەراورد بەو کەسانەی کە کارکردنیان جێگیرە و لە رۆژدا کاردەکەن.
 
د. ئالیسون مایرس دەڵێت: کەمخەوی هۆکارێکی تووشبوونە بە نەخۆشیی شەکرە و نەخۆشییە درێژخایێنەکانی دیکە.
 
بەگوێرەی کۆمەڵەی خەوی ئەمریکی، کەسانی تەمەن 18 بۆ 60 ساڵ، لانیکەم پێویستە حەوت کاژێر بخەون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەرمانێک. وێنە: تەنیا بۆ روونکردنەوە دانراوە.

بۆ یەکەمجار توێژەرانی رووسی دەرمانێکی نوێی ئازاری بڕبڕەی پشت دروستدەکەن

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا دەرمانێکی تایبەت بە چارەسەرکردنی هەوکردنی بڕبڕەی پشت دۆزرایەوە و توێژەرانی رووسی دەڵێن، ئەوەی بەکاری دەهێنێت، ئازار و هەوکردنی بڕبڕەی پشتی کەم دەبێتەوە.