تەندروستیی کەرکووک: تووشبوویەکی تای خوێنبەربوون چاکبووەوە و رەوانەی ماڵەوە کرا

21-04-2025
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

فەرمانگەی تەندروستیی کەرکووک رایدەگەیێنێت، تووشبوویەکی تای خوێنبەربوون بە تەواوی لە نەخۆشییەکە چاکبووەتەوە و رەوانەی ماڵەوە کرا.
 
ئەمڕۆ دووشەممە 21-4-2025 سەباح نامیق، سەرۆکی بەشی تەندروستیی گشتی لە فەرمانگەی تەندروستیی کەرکووک بە رووداوی راگەیاند، ئەو تووشبووە دەرمانە رۆتینییەکانی دژەڤایرۆسیان پێداوە و خوێنیشیان بۆ گواستووەتەوە.
 
سەباح نامیق دەڵێت: ئێستا یەک تووشبووی تای خوێنبەربوون لە نەخۆشخانەی گشتیی کەرکووک ماوەتەوە و لەژێر چاودێریی ورددایە.
 
بۆچی تای خوێنبەربوون مەترسیدارە؟
 
تای خوێنبەربوون زیان بە موولوولە تەنکەکانی خوێن دەگەیێنێت و دووچاری خوێنبەربوونیان دەکات، هەر ڤایرۆسەکە ئاستەنگ لەبەردەم خوێنمەیاندن دروستدەکات، لەئەنجامدا خوێنبەربوونی ناوخۆیی لێدەکەوێتەوە و مەترسیی لەسەر ژیانی کەسی تووشبوو دروستدەکات.
 
نیشانەکانی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون:
 
تا
شەکەتی و هەستکردن بە بێهێزی
سەرسووڕان
ئازاری ماسوولکە، ئێسک یاخود جومگەکان
هێڵنج و رشانەوە
سکچوون
 
رێگەکانی خۆپارێزی لە چەند خاڵێکدا
 
- پۆشینی پۆشاک و دەستکێش لەکاتی سەربڕینی ئاژەڵ
- پۆشینی پۆشاکی قۆڵدرێژ لەو شوێنانەی گومانی بوونی ڤایرۆسەکەی لێدەکرێت
- رشاندنی ژینگەی کارکردن
- دوورکەوتنەوە لە ژینگەی گوماناوی
- دوو هەفتە بەر لە سەربڕین، پشکنین بۆ ئاژەڵ بکرێت
- دوورکەوتنەوە لە کەسی تووشبوو
- دەستشۆردن لەدوای سەردانی نەخۆش
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کارمەندی نەخۆشخانەکە خەریکن فریاگەوزاریی سەرەتایی بۆ کرێکارەکە دەکەن.

لە شارەزوور کەسێک کارەبا لێی دەدات و ژیانی لە مردن رزگار دەکرێت؛ کرێکارێکی 42 ساڵان بووە

لە شارەزوور کەسێک کارەبا دەیگرێت، تووشی جەڵتە دەبێت و دڵی لە لێدان دەوەستێت، لە نەخۆشخانەی شەهید رەئوف بەگ دڵی دووبارە دەخەنەوە کار. سەرۆکی بەشی فریاکەوتن دەڵێت: کارەباکە لێدانی دڵی تێکدابوو.