تەندروستیی عێراق: قۆناخی سێیەمی بیمەی تەندروستی 450 هەزار هاووڵاتی دەگرێتەوە

21-04-2025
مالیک محەممەد
لۆگۆی وەزارەتی تەندروستیی عێراق
لۆگۆی وەزارەتی تەندروستیی عێراق
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزیری تەندروستیی عێراق دەستپێکردنی قۆناخی سێیەمی بیمەی تەندروستیی راگەیاند، باسی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون و رێکارەکانی خۆپارێزیش دەکات و دەڵێت، تاوەکو ئێستا 19 تووشبووى تاى خوێنبەربوون تۆمار کراون.
 
ئەمڕۆ دووشەممە 21ی نیسان د. ساڵح حەسناوی، وەزیری تەندروستیی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، "قۆناخی سێیەمی تۆمارکردنی فەرمانبەر و هاووڵاتییانمان بۆ پێدانی بیمەی تەندروستی دەستپێکردووە، کە نزیکەی 450 هەزار کە دەگرێتەوە."
 
د. ساڵح حەسناوی گوتی، "لە قۆناخی یەکەم و دووەمدا پڕۆسەکە ملیۆنێک و 100 هەزار کەسی گرتەوە؛ تۆمارکردنیش تاوەکو ئێستا لە چوارچێوەی پارێزگای بەغدایە، بەڵام هەوڵمان داوە لە پارێزگاکانی دیکەش تۆمارکردن دەستپێبکەین."
 
لەبارەی سوودی بیمەکە بۆ هاووڵاتییان، وەزیری تەندروستیی عێراق دەڵێت، "لە رێگەی بیمەی تەندروستییەوە 90٪ی خەرجییەکانی بینینی پزیشک و نەشتەرگەری و 50٪ خەرجی پشکنین و تیشک لەسەر حکومەت دەبێت."
 
سەبارەت بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون، د. ساڵح حەسناوی گوتی، "تاوەکو ئێستا 19 توشبووى تاى خوێنبەربوون تۆمارکراون؛ 7یان لە زیقار بوون، چوار توشبوو لە کەرکووک تۆمارکراون کە دووانیان گیانیان لەدەستداوە؛ تووشبووەکانی دیکەش بەسەر چەند پارێزگایەکدا دابەشبوون."
 
وەزیری تەندروستی باسی رێکارە خۆپارێزییەکانی کرد و گوتی، "دەبێت هاووڵاتییانمان لە بەکارهێنانی گۆشت وریابن؛ پێویستە کابانەکان لەکاتی ئامادەکردنی گۆشتدا دەستکێش و چەقۆی تایبەتی بۆ بەکاربهێنن؛ پێویستە گۆشتەکە پێش لێنانی بەباشی بشۆردرێت و بکوڵێندرێت."
 
ساڵح حەسناوی رایگەیاند، "وەزارەتی تەندروستی چەندین رێکاری گرتووەتەبەر و هەوڵی تەواو بۆ رێگری لە تەشەنەسەندنی زیاتری ئەو نەخۆشییە دەدات." ئاماژەی بەوەش کرد، "بە گرتنەبەری رێکارەکان، گواستنەوەی نەخۆشییەکە بۆ هاووڵاتییانمان زۆر دەگمەن دەبێت و نەخۆشییەکە کۆنترۆڵ دەکرێت."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کارمەندی نەخۆشخانەکە خەریکن فریاگەوزاریی سەرەتایی بۆ کرێکارەکە دەکەن.

لە شارەزوور کەسێک کارەبا لێی دەدات و ژیانی لە مردن رزگار دەکرێت؛ کرێکارێکی 42 ساڵان بووە

لە شارەزوور کەسێک کارەبا دەیگرێت، تووشی جەڵتە دەبێت و دڵی لە لێدان دەوەستێت، لە نەخۆشخانەی شەهید رەئوف بەگ دڵی دووبارە دەخەنەوە کار. سەرۆکی بەشی فریاکەوتن دەڵێت: کارەباکە لێدانی دڵی تێکدابوو.