بەرپرسێکی تەندروستیی هەولێر: بەراورد بە ساڵانی رابردوو ژمارەی تووشبووانی بەهێزبوونی بەکتریاکان زیادبووە

22-04-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر، رێژەی بەهێزبوونی بەکتریاکان دژی دەرمانەکان زیادبووە و بەرپرسێکیش هۆشداری دەدات لە هەڵە گەورەکانی نێو خەڵک بۆ روودانی ئەو کێشەیە.
 
بەپێی ئەو ئامارانەی تەندروستیی هەولێر کە دەست دێسکی تەندروستیی رووداو کەوتوون، زۆرترین رێژەی بەهێزبوونی بەکتریاکان لەنێو نموونەی ئەو نەخۆشانە دۆزراوەتەوە کە لەڕێگەی میز پشکنینیان بۆ کراوە، بەجۆرێک لە ساڵی 2023دا رێژەی دۆزینەوەی بەکتریا بەهێزەکان 46.5٪ بووە، بەڵام لە ساڵی 2024 بووە بە 48٪.
 
د. موئەیەد ئەحمەد، پسپۆڕی مایکڕۆبایۆلۆژی و بەرپرسی بەشی بەرگریی بەکتریاکان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر بە رووداوی راگەیاند، زۆرترین بەهێزبوونی بەکتریا دژی دەرمانەکان لەو بەکتریایانە دۆزراونەتەوە کە دەبنەهۆی هەوکردنی کۆئەندامی میزەڕۆ و کۆئەندامی زاوزێ و کۆئەندامی هەناسەدان.
 
د. موئەیەد ئەحمەد دەڵێت: رێژەی بەهێزبوونی بەکتریاکان لەنێو هەوکردنەکانی پیاواندا زیادیکردووە و لە ماوەی دوو ساڵدا 7٪ رێژەکە بەرزبووەتەوە، بەجۆرێک لە ساڵی 2023دا 27.3٪ بووە، بەڵام لە 2024 بووە بە 34٪.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەند خواردنەوەیەکی گازی کە دایتیشیان تێدایە.

پێنج زیانی گەورەی خواردنەوە گازییە دایتەکان لەسەر تەندروستی

زۆرکەس لە جیاتی خواردنەوە گازیی ئاسایی کە شەکریی تێدایە، خواردنەوە گازیی دایت دەخۆنەوە، پسپۆڕانی تەندروستی دەڵێن، مەترسییە گەورەکە تەنیا شەکرەکە نییە، بەڵکو یەکێک لە زیانبەخشترین ئەوا مادانەی تێیدایە، ترشی فۆسفۆڕیکە کە لانیکەم پێنج زیانی گەورەی تەندروستیی هەیە.