دوای وازهێنان لە جگەرە و نێرگەلە، چی بەسەر جەستەدا دێت؟

22-08-2024
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

بەپێی کۆمەڵەی دڵ لە ئەمریکا و رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، چەند گۆڕانکارییەک بەسەر جەستەی هەر کەسێکدا دێت کە واز لە جگەرە و نێرگەلە بهێنێت.
 
هەردوو سەرچاوەکە پشتڕاستییان کردووەتەوە کە بەم شێوەیەی خوارەوە بەپێی کاتی وازهێنان لە کێشانی جگەرە و نێرگەلە گۆڕانکاری لەسەر جەستە دروستدەبێت؛
 
- دوای 20 خولەک؛ لێدانی دڵ رێک دەبێتەوە و کەسەکە دڵەکوتێ و ناڕێکی لێدانی دڵی کەمدەبێتەوە.
 
- دوای 8 کاژێر؛ ئاستی ئۆکسجین ئاسایی دەبێتەوە و کەسەکە هەست بە ئاسوودەیی لە هەناسەدان دەکات، تەنانەت رێژەی ئۆکسجینیش بۆ ئەندامەکانی جەستە زیاددەبێت.
 
- دوای 48 کاژێر؛ سییەکان پاکدەبنەوە و بۆنکردن و تامکردن ئاسایی دەبنەوە.
 
- دوای 72 کاژێر؛ هەناسەدان ئاسوودەتر دەبێت و کەسەکە ناڕێکییەکانی هەناسەدان بە لووت و دەمی کەمدەبێتەوە، ئەگەری تووشبوونی بە هەناسەتەنگیش نامێنێت.
 
- دوای 2 بۆ 14 هەفتە؛ سووڕی خوێن ئاسایی دەبێتەوە و جووڵە و چالاکیی جەستەیی باشتردەبن.
 
- دوای 3 بۆ 9 مانگ؛ کۆکە و هەناسەتەنگی نامێنن و چالاکیی سییەکان 10٪ زیاددەکات.
 
- دوای یەک ساڵ؛ ئەگەری تووشبوون بە جەڵتە کەمدەبێتەوە و لوولەکانی خوێن لە نیکۆتین پاکدەبنەوە، هەروەها ئەگەری تووشبوون بە بەرزەپەستانی خوێن کەمدەبێتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەند خواردنەوەیەکی گازی کە دایتیشیان تێدایە.

پێنج زیانی گەورەی خواردنەوە گازییە دایتەکان لەسەر تەندروستی

زۆرکەس لە جیاتی خواردنەوە گازیی ئاسایی کە شەکریی تێدایە، خواردنەوە گازیی دایت دەخۆنەوە، پسپۆڕانی تەندروستی دەڵێن، مەترسییە گەورەکە تەنیا شەکرەکە نییە، بەڵکو یەکێک لە زیانبەخشترین ئەوا مادانەی تێیدایە، ترشی فۆسفۆڕیکە کە لانیکەم پێنج زیانی گەورەی تەندروستیی هەیە.