خانمانی دووگیان چۆن بەڕۆژوو بن؟

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
بڕوا فەرهاد
د. راز سیروان - دکتۆر لونا خالید
د. راز سیروان - دکتۆر لونا خالید
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی خانمان و منداڵبوون رێنوێنیی خانمانی دووگیان دەکات کە لە مانگی رەمەزاندا بە رۆژوو نەبن، بەتایبەتی ئەوانەی نەخۆشیی درێژخایەنیان هەیە.
 
ئەمڕۆ دووشەممە 23-2-2026 د. راز سیروان پسپۆڕی نەخۆشییەکانی خانمان و منداڵبوون لە بوڵتەنی تەندروستی رایگەیاند، باشترە خانمانی دووگیان بەڕۆژوو نەبن، بەتایبەت ئەو خانمانەی کە نەخۆشیی درێژخایەنی وەک بەرزەپەستانی خوێن و شەکرەیان هەیە.
 
بە گوتەی د. راز سیروان، خانمان لە 3 مانگی سەرەتا و کۆتایی دووگیانیدا نابێت بەڕۆژوو بن، چونکە لە 3 مانگی یەکەمدا ئەندامەکانی کۆرپەلە دروست دەبن و لە 3 مانگی کۆتاییشدا گەشەی کۆرپەلە زیاد دەکات.
 
د. راز سیروان، ئاماژەی بە چەند نیشانەیەک کرد کە ئەگەر لە خانمانی دووگیاندا دەرکەوتن، پێویستە رۆژووەکەیان بشکێنن، وەک تۆخبوونی رەنگی میز، هەوکردنی بۆرییەکانی میز و ئازاری سک.
 
سەبارەت بە 3 مانگی ناوەڕاستی دووگیانی، د. راز سیروان دەڵێت، "باشتر وایە خانمەکە رۆژ نا رۆژێک بەڕۆژوو بێت." هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە خانمانی دووگیان ناتوانن دوو ژەمی گەورە بخۆن و پێویستە ژەمەکان بۆ 4 بۆ 5 ژەمی بچووکی پچڕ پچڕ دابەش بکرێن، چونکە خۆراکەکە بۆ کۆرپەلەکەش دەچێت.
 
ئەو پسپۆڕەی خانمان و منداڵبوون رێنوێنی دەدات کە باشتر وایە بە ئاو رۆژوو بشکێنرێت و لە پارشێڤدا خۆراکی تەندروست وەک هێلکە، ماست و سەوزە بخورێت و لە خۆراکی چەور، شیرینی و خواردنەوە گازییەکان دوور بکەونەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

خوران.

بۆچی هەست دەکەین خوراندن بەسە؟ زانایان نهێنییەکەی ئاشکرا دەکەن

کاتێک شوێنێکی جەستەت دەخورێنیت شتێک بە مێشکت دەڵێت کەی بوەستیت، ئەو هەستکردنە بە ئاسوودەیی و وەستان لە خوراندنە، بە رێکەوت نییە، ئێستا زانایان میکانیزمێکی دەمارییان لەپشت ئەم "سیستمی راگرتنە" دۆزیوەتەوە.