توێژینەوەیەک: بەکارهێنانی مۆبایل پێشخەوتن کاردەکاتە سەر کوالێتیی خەو

24-07-2024
ئیسماعیل خالس نادر
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

توێژینەوەیەکی زانکۆی کالیفۆرنیا دەریدەخات، بەکارهێنانی ئامێرە ئەلکترۆنییەکان و مۆبایل پێشخەوتن وادەکات خەوێکی قوڵت نەبێت.
 
توێژینەوەکە بە بەشداری زیاتر لە نۆ هەزار کەس کراوە و دەرکەوتووە ئەوانەی بەکەمتر لە کاژێرێک پێشخەوتن شاشە بەکاردێنن ناتوانن خەوێكی رێکیان هەبێت. 
 
دکتۆر جاسۆن ناگاتا، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت، ''زۆرینەی گەنجان لە ئێستادا لەگەڵ هەر بەئاگاهاتنەوەیەک راستەوخۆ موبایلەکانیان دەپشکنن و سۆشیال میدیا بەکاردەهێنن ئەمەش کاردەکاتە سەر کوالێتیی خەو و کەمتر سوودی دەبێت''.
 
دکتۆر جاسۆن ناگاتا، ئامۆژگاری هاوڵاتییان دەکات لانیکەم کاژێرێک پێشئەوەی بخەون، موبایل و ئامێرە زیرەکەکان لەخۆیان دووربخەنەوە و دایبخەن. 
 
بە گوێرەی ئەم توێژینەوەیە، زۆربەی کەسانی پێگەیشتوو پێویستیان بە 7 بۆ 9 کاژێر خەوتن هەیە و خەوتنی رێکی شەوانە کاریگەری دژە ئۆکسێنەری هەیە کە مەترسی تووشبوون بە هەوکردن، شێرپەنجە و نەخۆشییەکانی دڵ کەمدەکاتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

د. هەڵۆ ئورمزیار، پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەریی گورچیلە و میزەڕۆ

دۆخی تەندروستیی ئەو پیاوەی ژنەکەی ئەندامی نێرینەی بڕی

پزیشکێکی پسپۆڕی نەشتەرگەریی گورچیلە و میزەڕۆ رایدەگەیێنێت، دوای ئەوەی پیاوێک لە قەزای کەلار بە ئامێرێکی تیژ ئەندامی نێرینەی لێکرایەوە، لە نەشتەرگەرییەکی دەگمەن و قورسدا کە 8 کاژێری خایاند، ئەندامەکەیان بۆ لکاندووەتەوە و ئێستا دۆخی تەندروستیی جێگیرە.