وەزارەتی تەندروستی: بەکارهێنانی کیسەی نایلۆن لە نانەواخانە، سەموونخانە و چێشتخانەکان قەدەخەیە

24-07-2024
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
رووداو  دیجیتاڵ

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە نووسراوێکدا کە بۆ بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی تەندروستیی لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی کردووە، داوا دەکات بەکارهێنانی کیسەی نایلۆن لە چێشتخانە، نانەواخانە و سەموونخانەکان قەدەخە بکەن.
 
سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان رۆژی 14ـی تەمموزی 2024، نووسراوێکی ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی گشتی تەندروستی لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان و کۆیە کردووە، دەڵێت "جەخت لە دوو نووسراومان لە 29ـی ئاداری 2018 و 25ـی ئەیلوولی 2023 دەکەینەوە سەبارەت بە قەدەخەکردنی کیسەی نایلۆن و، بەکارهێنانی کیسەی کاخەز لە سەمونخانە و چێشتخانەکان بۆ ئەنجامدانی کاری پێویست و بەپەلە بۆ پەیڕەوکردنی و ئاگادارمان بکەنەوە."
 
د. سەرکار سوورچی، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا رایگەیاند "بەپێی بڕیارێکی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەکارهێنانی کیسەی نایلۆن لە سەمونخانەکان و نانەواخانەکان و چێشتخانەکان قەدەخەکرا، بڕیارەکە بەو جۆرەیە لەمەودوا لە جیاتی کیسەی نایلۆن دەبێت کیسەی کاغەز بەکاربهێنرێ."
 
سەبارەت بە هۆکاری بڕیارەکەش گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان دەڵێت "لەڕووی زانستییەوە کیسەی نایلۆن زیانبەخشە بۆ تەندروستیی مرۆڤ و دەکرێت ببێتە هۆی سەرچاوەیەک بۆ تووشبوونی مرۆڤ بە شێرپەنجە."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو پزیشکانەی بەشدارییان لە رێنوێییەکاندا کردووە و تایبەت بۆ رووداوی تەندروستییان ناردووە.

رێنوێنیی پزیشکان بۆ بەڕێوەچوونی جەژنێکی تەندروست

چەند پزیشکێکی پسپۆڕیی جیاواز رێنوێنیی خۆیان لەڕێگەی رووداوی تەندروستییەوە باس دەکەن و یەکێکیان دەڵێ، بایەخ بە خواردنی (برنج، بریانی، یاپراخ، تکە و ماسی) بدرێت. یەکێکی دیکەش گوتی: پێویستە شاڵێک یاخود چاکەتێک بدەن بەسەر شانتان، تاوەکو پشت و مل کەشەنک نەبێت.