لە سۆران بەشی پشکنینی پێشوەختەی شێرپەنجەی مەمک کرایەوە

24-10-2024
شکار رێبوار
شکار رێبوار
ئامێری مامۆگراف لە بەشە نوێیەکەی پشکنینی پێشوەختەی شێرپەنجە مەمک لە سۆران. وێنە: رووداو
ئامێری مامۆگراف لە بەشە نوێیەکەی پشکنینی پێشوەختەی شێرپەنجە مەمک لە سۆران. وێنە: رووداو
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

لەنێو نەخۆشخانەی لەدایکبوون و منداڵانی سۆرانی فێرکاری بەشی پشکنینی پێشوەختە بۆ نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک کرایەوە و بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سۆران دەڵێت، چیدیکە خەڵک پێویست ناکات بۆ پشکنین، سەردانی هەولێر بکەن.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ـی تشرینی یەکەمی 2024 د. کامەران محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سۆران بە رووداوی راگەیاند، ئامێرێکی مامۆگرام بۆ نەخۆشخانەکە دابینکراوە و لە ئەمڕۆوە بەشەکە دەستبەکار دە‌بێت.
 
د. کامەران محەممەد گوتی، بە ئامێرەکە نەخۆشییەکانی مەمک بەتایبەت شێرپەنجەی مەمک دەستنیشاندەکرێن و رۆژانە بەشەکە کراوەیە. 
 
بە گوتەی بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی ئیدارەکە، داوایان لە کارمەندانی تەندروستیی کردووە کە پشکنینی پێشوەختە بۆ خۆیان و ماڵباتەکانیان بکەن تاوەکو لە ئەگەری بوونی نەخۆشییەکە، بە زوویی دەستنیشانبکرێن و چارەسەرکردنیشیان ئاسان بێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کچەکە.

کچێکی تووشبووی شێرپەنجەی سییەکان: تکایە واز لە ڤەیپ بهێنن

کەیلی بۆدا کچێکی بەریتانی تەمەن 22 ساڵانە، دوای ئەوەی لە تەمەنی 21 ساڵیدا بە شێرپەنجەی سییەکان دەستنیشانکرا، هۆشدارییەکی بڵاوکردەوە و داوا دەکات خەڵکی لەبارەی مەترسییەکانی ڤەیپکێشان ئاگاداربن.