FDA رەزامەندیی لەسەر بەکارهێنانی بەرهەمێکی نوێ بۆ کەمکردنەوەی ئارەقەی ژێرباڵ دەدات

25-04-2023
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو – تەندروستی 

بەرهەمێکی پزیشکیی کۆمپانیایەکی ئەمریکی بۆ کەمکردنەوەی ئارەقەکردنەوەی زۆری ژێرباڵ پەسنددەکرێت و لە کۆتایی ئەمساڵ دەخرێتە بازاڕەوە. 
 
دەزگای خۆراک و دەرمان لە ئەمریکا (FDA) بەرهەمێکی نوێی پزیشکیی کۆمپانیای کاندێساتیی ئەمریکی بۆ کەمکردنەوەی ئارەقەی ژێر باڵ پەسنددەکات و رایدەگەیێنێت، بەرهەمەکە لە چەند پارچەیەک پێکدێت، کە لە ماوەی سێ خولەکدا لە ژێر باڵ دادەندرێت و بە رێژەیەکی بەرچاو بۆ ماوەی چوار مانگ ئارەقەی ژێرباڵ کەمدەکاتەوە. 
 
بەرهەمەکە بە ناوی Brella بەردەستدەبێت و پێکدێت لە چەند پارچەیەک کە بەشێوەی لەزگە لەژێر باڵ دەدرێت بەمەستی کەمکردنەوەی ئارەقکردنەوەی زۆری ژێر باڵ، لەزگەکە لە مادەی سۆدیۆم پێکدێت و کاریگەری لەسەر کەمکردنەوەی دەردانی ئارەقەرژێنەکانی ژێرباڵ دەبێت. 
 
رەزامەندیی دەزگای خۆراک و دەرمان بە پشتبەستن بەو دەرئەنجامانەی توێژینەوەکانی تایبەت بە بەرهەمەکە بوو، کە 110 کەس تێیدا بەشداربوون و دەرکەوت بەکارهێنەران دوای 12 بۆ 13 هەفتە ئارەقەکردنی ژێر باڵیان کەمتر بووە و هیچ کاریگەرییەکی لاوەکییان لەسەر نەبووە. 
 
بەڕێوەبەری جێبەجێکردنی کۆمپانیاکە دەڵێت: بەرهەمەکە لە توانایدا دەبێت 80% کاریگەر بێت بە کەمکردنەوەی ئارەقکردنەوەی ژێر باڵ و لەکۆتاییدا گوتی، بەرهەمەکە لە کۆتایی ئەمساڵدا بە فەرمی دەخرێتە بازاڕەکانەوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کاتی چالاکییەکە. وێنە: AP

لە کۆسۆڤۆ بە شێوەیەکی جیاواز پاڵپشتیی منداڵانی نەخۆش دەکرێت

لە نەخۆشخانەیەکی منداڵان لە شاری پریستینای کۆماری کۆسۆڤۆ چەند خۆبەخشێک جلوبەرگی پاڵەوانانی نێو فیلمەکانیان پۆشیوە و چوونەتە نەخۆشخانەکە، ئەوان دەیانەوێت ببنە خەمڕەوێنی منداڵە نەخۆشەکان.