رووداو - تەندروستی
کۆمپانیای مالیزیی (Karex) کە گەورەترین کۆمپانیای بەرهەمێنانی کۆندۆمە لە جیهاندا رایدەگەیێنێت، بەهۆی جەنگی ئێران-ئیسرائیل و ئەمریکا نرخی کۆندۆمیان زیاد کردووە.
گۆ مییا کیات، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای کارێکس دەڵێت: ئەگەر ململانێکانی جەنگ بەو شێوەیە بەردەوام بن کۆمپانیاکەیان بە رێژەی 30٪ و زیاتریش نرخی کۆندۆمەکان گران دەکات.
کۆمپانیا مالیزییەکە ساڵانە زیاتر لە پێنج ملیار کۆندۆم بەرهەم دەهێنێت و بەرهەمەکانی دەداتە براندە جیهانییەکانی وەکو دورێکس و ترۆجان، هەروەها سیستەمە تەندروستییە حکومییەکانی وەک NHSی بەریتانیا.
کۆمپانیای کارێکس پشت بەو مادانە دەبەستێت کە لە نەوتەوە بەرهەم دەهێندرێن، لەوانەش ئەمۆنیا، کە بۆ پاراستنی لاستیک بەکاردێت و مادە لووسکەرەکانی دیکە کە لەسەر بنەمای سیلیکۆنن، ئەم مادانەش بەهۆی داخستن و سنووردارکردنی تەنگەی هورمزەوە تێپەڕ نابن و باجی زۆریان خراوەتەسەر.
بەپێی سەرچاوەی مایۆکلینیکی پزیشكی، رێگەکانی پێشگیریکردن لە دووگیانبوون یاخود وەستانی سووڕی مانگانە ئەمانەن؛
- دەنکۆڵە و لەولەبی هۆڕمۆنەکان
- کۆندۆمی پیاوان و کۆندۆمی خانمان
- بەکارهێنانی ''تەحامیل'' 15 خولەک پێش سێکس
- ئەنجامنەدانی سێکس لەو رۆژانەی ئەگەری دابەزینی هێلکەدان هەیە
- رژانی تۆو لە دەرەوەی زێ
- دەرزیی سێ مانگە بۆ خانمان
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ