لە سلێمانی ئاژەڵدارێک تووشی تای خوێنبەربوون بوو

26-06-2024
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دووەم تووشبوو بە نەخۆشیی تای خوێنبەربوون لە پارێزگای سلێمانی و چوارەم لە هەرێمی کوردستان تۆمارکرا.
 
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بە رووداوی رایگەیاند، ئەمڕۆ دووەم تووشبووی تای خوێنبەربوون لە پارێزگای سلێمانی تۆمارکراوە، تووشبووەکە تەمەنی 33 ساڵە و ئاژەڵدارە، دۆخی باشە و لەژێر چاودێریدایە.
 
بە تووشبوونی ئەم ئاژەڵدارە، ژمارەی ئەوانەی ئەم ساڵ لە هەرێمی کوردستان تووشی پەتاکە بوون، گەیشتە چوار کەس کە یەکێکیان گیانی لەدەستداوە.
 
لە عێراق ژمارەی تووشبووانی تای خوێنبەربوون گەیشتوونەتە 41 کەس، لەنێویاندا شەش کەس گیانیان لەدەستداوە. 18 لەو تووشبووانە لە پارێزگای زیقارن. محەممەد عەزیز مەیاحی، بەڕێوەبەری ڤێترنەریی پارێزگای زیقار بە رووداوی راگەیاند، سێ لەو تووشبووانە لەو پارێزگایە گیانیان لەدەستداوە.
 
تای خوێنبەربوون نەخۆشییەکی ڤایرۆسی هاوبەشە لەنێوان مرۆڤ و ئاژەڵدا، لە رێگەی گەنەوە بۆ ئاژەڵ بەشێوەیەکی سەرەکی دەگوازرێتەوە. ئاژەڵی ماڵی و کێوی وەک گوێزەرەوەی ڤایرۆسەکە بۆ مرۆڤ دادەنرێن، بڵاوبوونەوەی ئەم نەخۆشییە لە عێراقدا نوێ نییە و سەرەتاکەی بۆ ساڵی 1979 دەگەڕێتەوە.
 
نیشانەکانی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون لە مرۆڤدا بەپێی پسپۆڕانی بوارەکە ئەمانەن: سەرئێشە و ئازاری مل و سک، سووربوونەوەی چاو و سەر شان و سنگ، سکچوون و رشانەوە کە خوێنبەربوونی لەگەڵ دەبێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو پزیشکانەی بەشدارییان لە رێنوێییەکاندا کردووە و تایبەت بۆ رووداوی تەندروستییان ناردووە.

رێنوێنیی پزیشکان بۆ بەڕێوەچوونی جەژنێکی تەندروست

چەند پزیشکێکی پسپۆڕیی جیاواز رێنوێنیی خۆیان لەڕێگەی رووداوی تەندروستییەوە باس دەکەن و یەکێکیان دەڵێ، بایەخ بە خواردنی (برنج، بریانی، یاپراخ، تکە و ماسی) بدرێت. یەکێکی دیکەش گوتی: پێویستە شاڵێک یاخود چاکەتێک بدەن بەسەر شانتان، تاوەکو پشت و مل کەشەنک نەبێت.