رووداو - تەندروستی
کۆمەڵێک کچە خوێندکاری کۆلێژی دەرمانسازیی زانکۆی هەولێری پزیشکی کەزی بۆ یەکدی دەهۆننەوە و پاڵپشتیی بەرخۆدانی رۆژئاوای کوردستان دەکەن.
ئەمڕۆ یەکشەممە 25-1-2026 ئەم چالاکییە و چەند چالاکییەکی پاڵپشتیی لە بەرخۆدانی رۆژئاوای کوردستان لە زانکۆی هەولێری پزیشکی بەڕێوەچوو.
بێگومان ئەمە ئەوە دەگەیێنێت کە لە هەموو چین وتوێژەکانی کۆمەڵگە و لە هەموو شوێنێک و کوچەیەکی هەرچوار پارچەی هەرێمی کوردستان و تەنانەت لە دەرەوەی وڵاتیش پاڵپشتیی قارەمانێتی و بەرخۆدانی شەڕڤانان و کوردانی رۆژئاوای کوردستان دەکرێت.
پزیشکانیش بە بەخشینی هاوکارییەکانیان بۆ رۆژئاوای کوردستان و هەندێکیشیان بە هۆنینەوەی کەزییەکانیان بەشدارن لە سەلماندنی قارەمانێتیی شەڕڤانانی رۆژئاوای کوردستان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ