پەیمانگەیەکی سوێدی: منداڵە ناکامەکان درەنگتر فێری شتی نوێ دەبن

27-04-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

توێژینەوەیەک لە سوێد لەسەر منداڵانی ناکام کرا و دەریدەخات، ئاستی بیرکردنەوە و زیرەکییان لاوازترە بەراورد بەوانەی کاتی تەواو لەنێو سکی دایکیاندا تەواو دەکەن.
 
توێژینەوەکە لە پەیمانگەی کارۆلینسکا لە سوێد لەسەر نزیکەی 6 هەزار منداڵ کرا و پسپۆڕانی ئاشکرای دەکەن، ئەو منداڵانەی پێش هەفتەی 34ـی دووگیانی لەدایکدەبن، کە دەگەنە تەمەنی 10 ساڵی، دەردەکەوێت کە ئاستی بیرکردنەوەیان لاوازە و درەنگتر فێردەبن.
 
بەپێی تەندروستیی جیهانی، ساڵانە 13 ملیۆن منداڵ پێشوەختە لەدایکدەبن، کە ئەمەش ئەگەری گیانلەدەستدان و تووشبوونیان بە لێکەوتی مەترسیداری لەدایکبوونەکە زیاد دەکات.
 
توێژەران ئەوەیان گوتووە، پڕۆسەی گەشەکردنی خانەکانی مێشک لەنێو سکی دایکدا، دوای هەفتەی 24ـی دووگیانی گرنگە.
 
لێکەوتەکانی لەدایکبوونی پێشوەختە؛
 
ناڕێکیی فەرمانەکانی مێشك
هەوکردن
هەناسەتەنگی
تووشبوون بە جەڵتە
ئیفلیجیی مێشک
نەخۆشییەکانی دڵ و لوولەکانی خوێن
ناڕێکیی گەشە
لاوازیی بەرگریی جەستە
تووشبوون بە نەخۆشییە درێژخایێنەکان
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دوو خانمی بەساڵاچوو کووپی چایان بەدەستەوەیە.

توێژینەوەیەک: بەساڵاچووان زیاتر چا بخۆن نەک قاوە

توێژینەوەیەک لە ئوسترالیا لەسەر چا و قاوە بۆ تەندروستیی ئێسکەکانی بەساڵاچووان کراوە و دەریدەخات، بەساڵاچووان زیاتر سوود لە چا دەبینن وەک لە قاوە بۆ ئەوەی لە پووکانەوەی ئێسکەکانیان دوور بن.