رووداو - تەندروستی
نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشکرای دەکات، ژمارەی تووشبووانی نەخۆشیی سوورێژە، هەوکردنی پەردەی مێشک و تای خوێنبەربوون زیادبووە، رێکخراوی تەندروستیی جیهانیش ئەوەی بۆ کەمکردنەوەی هاوکارییە جیهانییەکان بۆ رێکخراوەکەیان گەڕاندەوە.
د. تێدرۆس ئادهانۆم، سەرۆکی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی WHO رایدەگەیێنێت، لە ماوەی 50 ساڵی رابردوودا ڤاکسینەکان ژیانی زیاتر لە 150 ملیۆن کەسیان پاراستووە.
بەیاننامەیەکی هاوبەشی نێوان WHO و UN ئەوە دەردەخات، لە ساڵی رابردووەوە هەوکردنی پەردەی مێشک، تای خوێنبەربوون و سوورێژە زیادبوون، ئەوەش ئاشکرا دەکات کە کەمبوونەوەی هاوکارییە جیهانییەکان ژیانی 15 ملیۆن منداڵیان خستووەتە مەترسییەوە.
بەپێی ئامارێکی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ساڵی 2022دا نزیکەی 14 ملیۆن منداڵ بێبەشبوون لە کوتان، بەڵام ئەم ژمارەیە لە 2023دا بووە بە نزیکەی 14.5 ملیۆن منداڵ.
رێکخراوی گاڤی بۆ کاروباری ڤاکسین، داوای نۆ ملیار دۆلار دەکات بۆ دابینکردنی بڕی دیاریکراو لە ڤاکسین و پێداویستیییەکانی کوتان، تاوەکو لانیکەم ژیانی هەشت ملیۆن منداڵ لەنێوان ساڵانی 2026 تاوەکو 2030 رزگاری بکەن لە نەخۆشییە کوشندەکان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ