پزیشکێکی فریاکەوتن: رەنگە تێکچوونی دۆخی تەندروستیی شۆفێر رووداوی هاتووچۆی دڵتەزێنی لێبکەوێتەوە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
شکار رێبوار
شکار رێبوار
ساتی رووداوە هاتووچۆ دڵتەزێنەکە لە کەرکووک.
ساتی رووداوە هاتووچۆ دڵتەزێنەکە لە کەرکووک.
A+ A-
رووداو - تەندروستی

راوێژکار و پسپۆڕێکی پزیشکیی فریاکەوتن رایدەگەیێنێت، پێویستە هەموو شۆفێران بەتایبەت شۆفێرانی بارهەڵگر پشکنینی تەندروستی و دەرووندروستییان بۆ بکرێت تاوەکو لە ئەگەری تێکچوونی دۆخی تەندروستی و دەروونییان هۆشیار بن و نەبنە هۆی دروستبوونی رووداوی کارەساتی هاوشێوەی رووداوە هاتووچۆکەی کەرکووک.
 
د. دڵشاد محەممەد ئەلشێخ، راوێژکار و پسپۆڕی پزیشکیی فریاکەوتن بە رووداوی راگەیاند، هەرچەندە هۆکاری رووداوە هاتووچۆکەی کەرکووک کە بووەهۆی گیانلەدەستدانی 6 کەس و برینداربوونی 27 کەس، بەهۆی پچڕان و نەمانی ئیستۆپی ئۆتۆمبێلەکە بووە، بەڵام دەکرێت هەمان رووداو رووبدات بەهۆی خراپبوونی دۆخی تەندروستیی شۆفێر، بەتایبەت ئەگەر تووشی گەشکە، دابەزینی شەکر، لەهۆشخۆچوون و جەڵتەی دڵ و مێشک ببێت.
 
د. دڵشاد محەممەد روونی دەکاتەوە، ئەمە پرسیارێکی گرنگ دەخاتە سەر ئەوەی کە تا چەندە پشکنینی تەندروستی لەکاتی پێدانی مۆڵەتی شۆفێریدا بەهێزە لە هەرێمی کوردستان و عێراق؟ زۆرجار تەنیا چاودێریی چاو دەکرێت، کە ئەمە بە هیچ شێوەیەک بەس نییە. پێویستە هەموو داواکاریی مۆڵەت بە تایبەتی ئەوانەی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لێدەخوڕن، پشکنینی تەواویان بۆ بکرێت وەکو ئەمانە؛
 
- پشکنینی بینین
- پشکنینی دڵ و خوێن
- پشکنین بۆ نەخۆشییە دەمارییەکان و مێشک
- پشکنینی دەروونی
- پشکنینی نەخۆشیی گەشکە و فێ
 
لە کۆتاییدا گوتی: ئەو کەسانەی کێشەیەکی تەندروستییان هەیە کە کاریگەریی لەسەر هۆشیاری یان کۆنتڕۆڵی شۆفێری دروستدەکات، نابێت رێگەیان پێبدرێت بەبێ پشکنین و رێگەپێدانی تەندروستی لە رێگەکانی گشتی شۆفێری بکەن. ئەم رووداوە پێویستە ببێتە بانگەوازێک بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی سیاسەتێکی نوێ و تووندتر دابنێت بۆ پێدانی مۆڵەتی شۆفێری، بە تایبەتی بۆ شۆفێرانی ئۆتۆمبێلی گەورە و بارە قورسەکان.
 
چیرۆکی ناخهەژێنی رووداوە هاتووچۆکەی کەرکووک؛ زۆربەی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە، سووتابوون
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پارچە موگناتیسەکان کە لە پشکنینی تیشكدا دیارن و لەنێو جەستەی کوڕەکەن.

لە هەولێر 20 موگناتیس لە گەدە و ریخۆڵەی نەوجەوانێک دەرهێنران

تیمێکی پزیشکی لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی هەولێر، نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتوویان بۆ منداڵێکی تەمەن 9 ساڵ ئەنجامدا، دوای ئەوەی 20 موگناتیسی بچووکی قوتدابوو کە ببووە هۆی گیران و کونبوونی ریخۆڵە باریکەی.