پزیشکانی بەریتانی پەیوەندی نێوان قەڵەوی و تووشبوون بە شێرپەنجەی کۆڵۆن ئاشکرا دەکەن

27-12-2020
رۆژین مەهدی
رۆژین مەهدی
نیشانەکردن شێرپەنجەی کۆڵۆن، قەڵەوی
A+ A-

رووداو- دیجیتاڵ

پزیشکانی بەریتانیا رایدەگەیێنن قەڵەوی فاکتەرێکی مەترسیدارە بۆ تووشبوون بە شێرپەنجەی کۆڵۆن.


پزیشکە بەریتانییەکان لە توێژینەوەیەکدا سوودیان لە داتای 58 هەزار تووشبووی شێرپەنجەی کۆلۆن وەرگرتووە و بەراوردیان کردووە بە داتای 68 هەزار کەس کە شێرپەنجەکەیان نەبووە، ئەمەش بۆ دەرخستنی پەیوەندی نێوان قەڵەوی و شێرپەنجەی کۆڵۆن.

د. ئێما ڤینسێت، یەکێک لە ئەنجامدەرانی توێژینەوەکە لە زانکۆی بریستۆڵ دەڵێت، ئێمە توێژینەوەیەکی بەرفراوانمان ئەنجامداوە بۆ ئەوەی پەیوەندی نێوان قەڵەوی و تووشبوون بە شێرپەنجەی کۆلۆن لەنێو خانمان و پیاوان ئاشکرابکەین و بۆمان دەرکەوتووە کە بێگومان پەیوەندییەکی بەهێز هەیە لەنێوانیان.

د. ناتاشا پاتۆن، بەرپرسی زانستی توێژینەوەکە دەڵێت، رێکخستنی کێشی جەستە و رێگەگرتن لە قەڵەوبوون دەمێکە سەلمێندراوە کە مەترسیی تووشبوونمان بە چەندین جۆری شێرپەنجە کەمدەکاتەوە یەکێک لەوانەش شێرپەنجەی کۆلۆنە.

د. ناتاشا رێنماییدەداتە خەڵکی بۆ ئەوەی مەترسیی تووشبوونیان بە شێرپەنجەی کۆلۆن کەمبکەنەوە پێویستە نەهێڵن قەڵەوبن، ئەو خۆراکانە بخۆن کە رێژەییەکی زۆری ریشاڵیان تێدایە و لە خواردنی گۆشتی سوور و خواردنەوەی کحول و جگەرەکێشانیش دووربن.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

قوتوویەک لە شیری ئۆپتیلاک

وەزارەتی تەندروستی شیرێکی منداڵانی قەدەخە کرد؛ کۆمپانیای بەرهەمهێنەر هاتەدەنگ

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان شیرێکی منداڵانی بە ناوی Optilac لە بازاڕەکان کشاندەوە، کۆمپانیاکەش هاتەدەنگ و رایدەگەیێنێت، ''لەلایەن تەندروستیی عێراقەوە مۆڵەت دراوەتە هەر بەرهەمێک کە ئەورووپی بێت و لە چینەوە هاوردە بکرێت.''