لە مەکسیک سێ کەس بە هۆی ئەنجامدانی جوانکارییەوە تووشی ڤایرۆسی HIV دەبن

28-04-2024
ئیسماعیل خالس نادر
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

ناوەندی کۆنتڕۆڵ و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان لە ئەمریکا رایدەگەیێنێت، لە شوێنێکی رێگەپێنەدراوی ئەنجامدانی کاری جوانکاری لە نیو مەکسیکۆ سێ خانم تووشی ڤایرۆسی HIV بوون دوای وەرگرتنی چارەسەرێیەکی جوانکاری.
 
ناوەندی کۆنتڕۆڵکردن و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان لە ئەمریکا دەڵێت، چارەسەرییە جوانکارییەکانی پێست یارمەتیی پێست دەدەن بە گەنجی بمێنێتەوە، بەڵام پڕۆسەکە دەتوانێت مەترسییەکی جیدی لەسەر تەندروستی هەبێت ئەگەر لە بارودۆخێکی ناتەندروستدا ئەنجام بدرێن.
 
ناوەندەکە ئاشکرای دەکات، ئەمە یەکەمجارە لە چارەسەری جوانکارییەوە ئەم ڤایرۆسە دەگوازرێتەوە بۆ کەسێک و هۆکاری گواستنەوەکەش بریتییە لە بەکارهێنانی دەرزیی دووبارە بەکارهاتوو و پیسبوو.
 
ناوەندی کۆنتڕۆڵکردن و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان، لە یەکێک لە چارەسەرییەکان خوێنی کەسێک لە قۆڵی دەردەهێنرێت، لە دوای چەند پرۆسەیەک و بە بەکارهێنانی دەرزیی ورد (مایکرۆنیدڵ) دەدرێتەوە دەموچاوی نەخۆشەکە بە مەبەستی کەمکردنەوەی قەبارەی کونیلەکانی پێست و گەنجکردنەوەی پێست.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنە: کاتی نەشتەرگەریی چاندنەکە، AFP

ئەو نەخۆشەی نەشتەرگەریی چاندنی گورچیلەی بەرازی بۆ کرا، گیانی لەدەستدا

گورچیلەی بەراز تەنیا دوو مانگ تەمەنی وەرگرەکەی درێژکرد و نەخۆشخانەی گشتیی ماساشوسێتس لە ئەمریکا رایدەگەیێنێت، وەرگرە 62 ساڵانەکەی گورچیلەی بەراز دوای دوومانگ لە نەشتەرگەریی چاندنی گورچیلەی بەراز گیانی لەدەستدا.