رووداو - تەندروستی
کۆمپانیایەکی بیمەی تەندروستی لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەڵێت: بیمەی تەندروستیمان بۆ 20 هەزار کەس دابین کردووە و هەر نەخۆشخانە و پشکنینێکی پێویست بێت، بۆیان ئەنجام دەدەین.
ئەمڕۆ دووشەمممە 28-4-2025 لەنێو کۆنفرانس و پێشانگەی تایبەت بە کەرتی گەشتیاریی پزیشکیی عێراقدا، ئیڤان عەبدوڵڵا، بەرپرسی لقی هەولێری کۆمپانیای ئاسیا بۆ بیمە بە رووداوی راگەیاند، ساڵانە بۆ کەسێک نرخی بیمەکە 500 بۆ 600 دۆلارە. ئەو نەخۆشییانەشی تێچوویان زۆرە بەهەمان شێوە سوودمەندی سەرەکیی بیمەی تەندروستین.
ئیڤان عەبدوڵڵا دەڵێت: بیمەی تەندروستی زیاتر بەسوودە بۆ ئەوانەی نەخۆشییەکەیان ئاڵۆزن و تووشبووانی نەخۆشییە درێژخایەنەکانن.
عەلی عوبێد، بەڕێوەبەری گشتیی سندووقی بیمەی تەندروستی لە وەزارەتی تەندروستیی عێراق لە بوولتەنی تەندروستیدا رایگەیاندووە، "یاسای بیمەی تەندروستی کە لەلایەن پەرلەمانەوە لەساڵی 2020 دەرکرا، لە کۆتایی ساڵی 2023 چووە بواری جێبەجێکردنەوە، ئامانجی ئەم بیمەیە کەمکردنەوەی بارگرانیی دارایی سەر هاووڵاتییانە و دەتوانێت هانی کەرتی تایبەتیش بدات، وەبەرهێنان لە کەرتی تەندروستیدا بکەن."
عەلی عوبێد گوتویەتی، "تاوەکو ئێستا ملیۆنێک و 100 هەزار هاووڵاتیی عێراقی بیمەیان بۆ کراوە و لە ساڵی 2026ـدا خزمەتگوزارییەکە دەبەینە سەرجەم پارێزگاکانی دیکەی عێراق و هەرێمی کوردستان''.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ