لە هۆنگ کۆنگ ئەوانەی ڤاکسین وەردەگرن چانسی بردنەوەی شوقەیەکیان هەیە

28-05-2021
ژیار حەکیم
ژیار حەکیم @zhyar_hakim
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

هۆنگ کۆنگ یەکێکە لەو وڵاتە دەگمەنانەی کە زیاتر لە ژمارەی دانیشتووانی قورچکی ڤاکسینی کۆرۆنای کۆگاکردووە، بەڵام بەشێک لە دانیشتووانەکەی کەمتەرخەمن لە وەرگرتنی ڤاکسین، بۆیە حکومەتی وڵاتەکە بڕیاریداوە، ئەو کەسانەی ڤاکسین وەردەگرن ناویان دەچێتە تیروپشکی بردنەوەی شوقەیەکی ملیۆنێک و 400 هەزار دۆلاری و 20 خەڵاتی 100 هەزار دۆلاری.
 
ژمارەی دانیشتووانی هۆنگ کۆنگ نزیکەی حەوت ملیۆن و 500 هەزار کەسن و زیاتر لەو ژمارەیەش قورچکی ڤاکسینی کۆرۆنای دابینکردووە، بەڵام نەبوونی متمانە لەلایەن بەشێک لە دانیشتووانی وڵاتەکە بە ڤاکسینی کۆرۆنا، دابەشکردنی ڤاکسینەکەی هێواش کردووەتەوە، ئەوەش ترسی خستووەتە دڵی بەرپرسانی تەندروستیی وڵاتەکە.
 
لە پێناو هاندانی خەڵک بۆ وەرگرتنی ڤاکسین، کۆمپانیای سینۆ گرووپ، دامەزراوەی خێرخوازیی تەنگ فۆنگ و کۆمپانیای خانووبەرەی چینی هۆڵدینگ خەڵاتەکانیان دابینکردووە کە بڕیارە لە 1ـی ئەیلوول تیروپشکی بۆ بکرێت.
 
هۆنگ کۆنگ یەکێکە لەو وڵاتانەی کە کڕینی خانوو تێیدا ئەستەمە، خەڵاتی شووقەکەش تەنیا دانیشتووانە بە بنەچە هۆنگ کۆنگییەکان دەگرێتەوە. داریل نگ، بەڕێوەبەری دامەزراوەی تەنگ فۆنگ بە ئاژانسی هەواڵی فەرەنسای راگەیاندووە، "هیوادارین بەو تیروپشکە رێژەی بەکارهێنانی ڤاکسین زیاتر بکەین."
 
لە هۆنگ کۆنگ کەمتر لە 20٪ـی دانیشتووان ڤاکسینیان وەرگرتووە و، تەنیا 14٪ـی دانیشتووانیان دوو قورچک ڤاکسینیان وەرگرتووە.
 
بەپێی ئاماری بلوومبێرگ، تاوەکو ئێستا لە سەرانسەری جیهان نزیکەی ملیارێک و 782 هەزار کەس ڤاکسینیان وەرگرتووە. چین کە سەرچاوەی بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنایە پێشەنگی ریزبەندییەکەی گرتووە و 566 هەزار ڤاکسینی دابەشکردووە، ئەمریکاش لە پلەی دووەم دێت و زیاتر لە 290 هەزار ڤاکسینی دابەشکردووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کارداشیان - د. دانیاڵ

پزیشکێک زانیاریی نوێ لەبارەی دۆخی تەندروستیی کیم کارداشیان ئاشکرا دەکات

پزیشکە تایبەتییە دەروونییەکەی کیم کارداشیانی 45 ساڵ لەبارەی دۆخی ئەو خانمە بەنێوبانگە دەڵێت: بەشی پێشەوەی مێشکی بۆشایی تێکەوتووە کە ناڕێکی دەخاتە یادگە، پلاندانان، بڕیاردان و جووڵەی خۆویستانەی کارداشیان.