ناوەندی کۆنتڕۆڵکردن و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان هۆشداری دەدات لە زیادبوونی جەڵتەی مێشک لە نێو گەنجاندا

28-05-2024
ئیسماعیل خالس نادر
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

راپۆرتێکی نوێی ناوەندی کۆنتڕۆلکردن و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان لە ئەمریکا دەریدەخات، جەڵتەی مێشک لە نێو گەنجاندا روو لە زیادبووندایە و پێویستە گەنجان زیاتر وشیار بن لە شێوازی ژیانیان. 
 
ناوەندی کۆنتڕۆلکردن و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان لە ئەمریکا CDC رایدەگەیێنێت، رێژەی جەڵتەی مێشک لە نێو گەنجاندا زیادیکردووە و ئەمەش هاوتەریبە لەگەڵ زیادبوونی قەڵەوی و بەرزی پەستانی خوێن لە هەمان گروپی تەمەندا، ئەم حاڵەتانە هەردووکیان پەیوەستن بە زیادبوونی مەترسی جەڵتەی مێشکەوە.
 
د. ماتیۆ شراگ پزیشکی پسپۆری نەخۆشییەکانی دڵ دەڵێت، "کاتێک سەیری هەموو ئەم توێژینەوانە دەکەیت بۆت دەردەکەوێت کە هۆکارێکی سەرەکی جەڵتەی مێشک، بەرزبوونەوەی پەستانی خوێنە'' . 
 
ئامارەکانی ئەم ناوەندە لە ساڵی 2011-2013 بەراورد بە ساڵی 2020-2022 ئەوە دەردەخەن کە جەڵتەی مێشک لە نێو گەنجاندا بە رێژەی نزیکەی 8% زیادیکردووە.  
 
 بە پێی ناوەندی کۆنتڕۆلکردن و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان لە ئەمریکا، باشترین هەنگاوەکانی خۆپاراستن لە جەڵتەی مێشک بریتین لە گۆڕینی شێوازی ژیان بە هەڵبژاردنی خواردن و خواردنەوە تەندروستەکان، رێککردنی کێش، ئەنجامدانی چالاکیی جەستەیی بەردەوام، جگەرە نەکێشان، دوورکەوتنەوە لە کحول و کۆنترۆڵکردنی پەستانی خوێن.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

سامان حوسێن

یەکێتیی کەمئەندامانی کوردستان: بە 200 هەزار دۆلار کێشەیەکمان چارەسەر دەبێت، بەڵام نادرێت

لێپرسراوی یەکێتیی کەمئەندامانی کوردستان رایدەگەیێنێت، خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان بەهۆی گرانیی نرخی پێداویستییە پزیشکییەکان و ئامێرە یارمەتیدەرەکانەوە بارگرانییەکی زۆریان لەسەرە بە تەرخانکردنی 200 هەزار دۆلار، کێشەی هەموو ئامێرە یارمەتیدەرەکانی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان چارەسەر دەکرێت.