کاریگەرییەکی دەنگی دایک لەسەر دەرووندروستی دەدۆزرێتەوە

28-06-2025
لونا خالید
A+ A-
رووداو - تەندروستی

هەموومان بەبێ گوێدانە تەمەنمان پێویستیمان بە دایکمانە. کاتێک تووشی دڵەڕاوکێ و گوشاری دەروونی دەبین، زۆرجار یەکەم کەس کە بیری لێدەکەینەوە و پەیوەندیی پێوە دەکەین، دایکمانە.
 
ئینجا توێژینەوەیەک هەیە لە ئەمریکا دەریدەخات، قسەکردن لەگەڵ دایک لەڕێگەی تەلەفۆنەوە هەمان کاریگەریی باوەشێکی هەیە لەگەڵیدا بۆ کەمکردنەوەی گوشاری دەروونی.
 
توێژینەوەکە لە زانکۆی ویسکۆنسن مادیسن لە ئەمریکا کرا و دەریدەخات، دەنگی دایک هۆرمۆنی ئۆکسیتۆسین کە هۆرمۆنی خۆشەویستییە زیاد دەکات و هۆرمۆنی کۆرتیزۆڵ کە هۆرمۆنی گوشارە کەم دەکاتەوە. هەر بۆیە گوێگرتن لە دەنگی دایک لەڕێگەی تەلەفۆنەوە دەتوانێت هەمان ئارامیی دەروونی ببەخشێت کە لە باوەشێکدا هەستی پێدەکەیت.
 
لێسلی سێڵت زەر، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: قسەکردن لەگەڵ دایک، رووبەڕوو بێت یان لەڕێگەی تەلەفۆنەوە، کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر کەمکردنەوەی گوشاری دەروونی هەیە و دەشڵێت: نهێنییەکە لە هێزی دەنگی دەیکدایە.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەکاتی راگەیاندنی بڕیارەکەی بۆ کەمکردنەوەی نرخی دەرمان. وێنە: Global News

ترەمپ: نرخی دەرمان بە رێژەی 300٪ بۆ 600٪ کەم دەکەینەوە

بەگوێرەی راپرسییەک، ئەمریکییەکان بەراورد بە ساڵی رابردوو زیاتر بایەخ بە باشترکردنی کەرتی تەندروستی دەدەن، بەجۆرێک 40٪ـی ئەمریکییەکان دەیانەوێت چاودێریی تەندروستی باشتر بێت و حکومەت بایەخی زیاتر بە کەرتی تەندروستی بدات.