خواردنەوەی قاوە مەترسیی تووشبوون بە ئەلزهایمەر کەمدەکاتەوە

28-11-2021
هونەر رێبوار
A+ A-

رووداو- هەولێر 

توێژینەوەیەکی ئوسترالی کە لەلایەن پزیشكانی زانکۆی ئیدیس کۆوان ئەنجامدراوە، دەریخستووە ئەو کەسانەی رۆژانە قاوە دەخۆنەوە، مەترسیی تووشبوونیان بە ئەلزهایمەر کەمترە. 

بەگوێرەی توێژینەوە نوێیەکە ئەو کەسانەی رۆژانە زیاتر قاوە دەخۆنەوە، مەترسیی کۆبوونەوەی ئەمایلۆید لەسەر خانەکانی مێشكیان کەمترە، بەمەش لە داهاتوودا کەمتر تووشی ئەلزهایمەر دەبن. 

د. سامانسا گاردنەر، سەرپەرشتیاری توێژینەوە ئوسترالییەکە دەڵێت پەیوەندی هەیە لەنێوان خواردنەوەی قاوە و کەمبوونەوەی تووشبوون بە ئەلزهایمەر، هاوکات روونیدەکاتەوە دەکرێت خەڵک خواردنەوەی قاوە بکەنە خوویەکی رۆژانە و یارمەتیدەر بۆ دووربوون لە لەبیرچوونەوە، بەتایبەت لەو کەسانەی کە لە مەترسی زیاتردان. 

لە جیهاندا لانیکەم 55 ملیۆن کەس تووشی لەبیرچوونەوە بوون، ئەلزهایمەر بەربڵاوترین جۆر و هۆکاری لەبیرچوونەوەیە، کە نزیکەی 50-70٪ی حاڵەتەکان پێکدەهێنێت. 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

د. هەڵۆ ئورمزیار، پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەریی گورچیلە و میزەڕۆ

دۆخی تەندروستیی ئەو پیاوەی ژنەکەی ئەندامی نێرینەی بڕی

پزیشکێکی پسپۆڕی نەشتەرگەریی گورچیلە و میزەڕۆ رایدەگەیێنێت، دوای ئەوەی پیاوێک لە قەزای کەلار بە ئامێرێکی تیژ ئەندامی نێرینەی لێکرایەوە، لە نەشتەرگەرییەکی دەگمەن و قورسدا کە 8 کاژێری خایاند، ئەندامەکەیان بۆ لکاندووەتەوە و ئێستا دۆخی تەندروستیی جێگیرە.