لەم کاتانەدا بەفر مەخۆ

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

ناوەندی کلیڤلاندی پزیشکی لە ئەمریکا رایدەگەیێنێت، لەگەڵ هاتنی سەرما و بەفربارین خەڵکێکی زۆر روو لە ناوچەکانی بەفربارین دەکەن و ئارەزووی تێکەڵاوبوون لەگەڵ بەفر و تەنانەت خواردنیشی دەکەن، بەڵام لە هەندێک دۆخدا نابێت بەفر بخورێت.
 
بەپێی کلیڤلاندی پزیشکی لە ئەمریکا، ئەگەر بەفر دەستکاری کرابێت واتە راماڵدرابێت، قاچی پێدا نرابێت یانیش خاوێنکرابێتەوە و ئۆتۆمبێلی بەسەردا چووبێت نابێت بخورێت.
 
هەروەها ئەگەر بەفرەکە رەنگی گۆڕا بێت؛ نابێت بەفری زەرد یان رەش یاخود سوور بخورێت، چونکە ئاماژەی بۆ ئەوەی لەگەڵ شتی دیکەدا تێکەڵ بووە و پیسبووە.
 
ناوەندەکە هۆشداری دەدات کە سەرەتاکانی بەفربارین؛ چینی یەکەمی بەفر نابێت بخورێت، چونکە تێکەڵ بووە بە میکرۆب و پیسییەکانی هەوا و زەوی.

لەکاتی خواردنەوەی بەفردا ئاگاداری ئەمانەش بە؛
 
* رەنگە هەستیاری دروستبکات.
* جەستە وشک دەکاتەوە، چونکە جەستە وزەی زۆر لە توانەوەی خەرج دەکات.
* دەشێت تێکەڵ بە میکرۆبەکان بووبێت و ببێتە هۆی نەخۆشی.
 
بەفر و بارانبارین بەردەوام دەبێت
 
سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا، محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی بە رووداوی راگەیاندووە، "ئەمڕۆ شەپۆلەکە بەرفراوان دەبێت؛ لە هەموو ناوچەکانی کوردستان باران دەبارێت و ناوچە شاخاوییەکان و ئەو شارۆچکانەی لە ئاستی رووی دەریاوە بەرزن، سپیپۆش دەبن، لەوانەش: (شیلادزێ، ئامێدی، بامەڕنی، بارزان، مێرگەسۆر، قەرەداخ، پێنجوێن، پیرەمەگروون و ماوەت)."
 
ئەو شارەزایە هۆشداری دەدات لە نیوەڕۆی دووشەممەوە تاوەکو شەوەکەی، پێشبینی زۆرترین بڕی بەفر دەکرێت، نەک تەنیا لە شاخەکان، بەڵکو لە سەنتەری هەندێک شاریش، پلەکانی گەرماش بە تەواوی دادەبەزن و ئەگەری بەستن و شەختە هەیە. باران و بەفرەکەش تاوەکو رۆژی پێنجشەممە بەردەوام دەبێت.
 
بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، بەفر و باران تاوەکو کۆتایی ئەم هەفتەیە بەردەوام دەبێت. 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەند خوێندکارێکی زانکۆ لەنێو گۆڕەپانی زانکۆکەیان. وێنە: رووداو

توێژینەوەیەکی نێوخۆیی: 6.3٪ـی خوێندکاری زانکۆکان لە شێوەی جەستەی خۆیان ناڕازین

توێژەرێکی زانکۆی سلێمانی لە ماستەرنامەکەیدا توێژینەوەی لەسەر دیاردەی شڵەژانی شێواویی جەستەیی لەنێو خوێندکارانی زانکۆ کردووە و دەریدەخات، 6.3٪ـی خوێندکاری زانکۆکانی هەرێمی کوردستان ئەو کێشەیەیان هەیە و ناڕازین لە شێوەی جەستەی خۆیان.